یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زانای ناوداری کورد مامۆستا مەلا عبدالله هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا جوهر حەدێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عماد برادۆستی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی ئیسراو میعراج پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عومەر بیلالی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی پێش خستنی زەکات روون دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان رێنمایی هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عبدالواحد بالەکی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمد دەربەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسولی باوزێ کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات    *****    *****   ناوچه‌ی هه‌ورامانى یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بابەتێکی خۆپارێزی لە روانگەی فیقهی ئیسلامیەوە بلأو دەکاتەوە   
پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/12/2019 : 10:43:53
قه‌باره‌ی فۆنت

وەک ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی و نیشتمانی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتی پیشەیی و دڵسۆزی، سەبارەت بە هەوڵی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی یەکێتی زانایان پەیامێکی تایبەت بەو پرسە بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 پەیامی یەکێتی زانایان سەبارەت بە پشتیوانی هەنگاوەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) صدق الله العظیم


لە پرسی چاکسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵیدا وێڕای پشتگیری تەواومان بۆ هەنگاوە پراکتیکیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڵمەتی دژی گەندەڵیدا، بە پێویستی دەزانین کە بە سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان رابگەیەنين، کە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام بە هەموو شێوەیەک دژی هەموو جۆرە گەندەڵی و فەسادێکە لە کۆمەڵگادا، لەو پێناوەشدا غەشکردن و فێڵکردن و ساختەکاری و ماڵسپیکردنەوەو چەواشەکردن و بەرتیلدان و موچەی بندیوارو خانەنشينى ناياسايي و دزی و داگیرکاری لە موڵکی گشتی و سیمکردنى مەرعاو موڵکی دەوڵەت و ئیستیغلال(خراپ بەکارهێنان)ی پلەو پایەو پۆست و وەزیفەی قەدەغەو حەرام کردووە. 


لەو پێناوە داوا لە دیوانی چاودێری و دەستەى دەستپاكى دەكەين بێ خاترانەو چاوپۆشی کردن لەهیچ کەس و لایەنێک بەکاری پێویست هەڵبستن و گەندەڵی نەهێڵن، ئەرکی حکومەتیشە رێکاری یاسایی بگرێتە بەرو لەهەمان کاتیش ئەرکە لە داهات و پرۆژەو خەرجی و وەبەرهێنان و گرێبەستەکان شەفافتر بێت.


ئەو هەنگاوە ئامانجێکی نیشتمانی و ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەیی گرنگە، بۆیە پشتگیری تەواوی هەنگاوە چاکسازیەکان دەبین و، داواش لە پەرلەمانی کوردستان و دەزگا مەعنی و ئیداریەکان و لايەنە سياسيەكان و تەواوی هاوڵاتیان دەکەین هاوکارو پشتیوان بن.


                                                                        خوا هاوکاری دڵسۆزانە..


 


یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


هەولێر- هەرێمی کوردستان


14 ربیعی دووەم 1441كۆچی  12- 12- 2019 زاینی