یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا ئەحمەد حسێن نادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان دامەزراوەیی ئایینی و ئیداری پارێزگای دهۆک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندىكی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون چەند دامەزراوەیەک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لەبەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای ھەولێردەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەوقافی قەزای شێخان دەکات    *****    *****   پرسەو هاوخەمی.. مامۆستا مەلا سەردار حسین کۆچی دوایی کرد    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک لە زانکۆی چەرموو دەکات    *****    *****   روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی دوو مزگەوت دەکات    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری شارەزوور بەسەر دەکاتەوەو رۆڵی زانایان بەرز دەنرخێنێت   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی پێش خستنی زەکات روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/03/2020 : 18:05:44
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك پرسیاری ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ ئایا دروسته‌ زه‌كات پێشبخرێ‌ له‌كاتی خۆی؟ به‌تایبه‌ت له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هاوكاریه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت؟


ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕایده‌گه‌ینێت: كه‌ له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵی زه‌كاتیان هه‌یه‌ زه‌كاته‌كانیان پێش بخه‌ن، به‌ تایبه‌ت له‌ به‌ر ئه‌م  بارودۆخه‌ تایبه‌ته‌ی كه‌ هه‌رێمه‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له‌ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان ناتوانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان‌و بژێوی ڕۆژانه‌یان په‌یدا بكه‌ن، به‌مه‌رجێك ئه‌و زه‌كاته‌ بدرێته‌ كه‌سانێكی هه‌ژاری وا كه‌ تا كاتی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌كات دانه‌كه‌ هه‌ر به‌ هه‌ژاری بمێننه‌وه‌.


لە بەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: ئه‌مه‌ش ڕای زانایانی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی‌و شافیعی‌و حه‌نبه‌لی له‌سه‌ره‌، به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بباس مامی پێغه‌مبه‌ر -درودی خوای له‌سه‌ر بێت- داوای كرد زه‌كاته‌كه‌ی پێش هاتنی كاتی خۆی بدات ئه‌ویش ڕوخسه‌تی پێداوه‌.


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26547


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=198&scheme=