یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
گەرمیان: مامۆستا مەلا بورهان حمید لەتیف کۆچی دوایی کرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/07/2020 : 22:58:12
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 21ی7ی2020 دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا مامۆستا مەلا بورهان حمید لەتیف كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا بورهان حمید لەتیف


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مەلا بورهان حمید لەتیف)مان پێگەیشت و خەمباری کردین.


مامۆستا یەکێک بوو لە زاناو کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی، وێرای ئەرکی خزمەت بە مزگەوت و موسڵمانان، لە ریزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتی زۆری کردووەو ئەندامی ناوچەی خانەقینی یەکێتی زانایان بوو، بەداخەوە دوای تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمرۆ گیانی لەدەست دا.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی گەرمیان و خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


21ی7ی۲٠۲٠


 


هەر بەو بۆنەوە لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەکی راگەیاندووە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەومیهرەبان


لەگەڵ رازیبونمان بەقەدری خوای گەورە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوای زانای ئاینی ئیسلامی (مامۆستا ملابرهان حمید لەتیف) ئەندامی ناوچەی زانایانی خانەقین پێش نویژو وتارخوینی مزگەوتی دەکەمان پێگەیشت بەنەخۆشی کۆرۆنا مردوە بەم بۆنەوە بەناوی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئارا ستەی خانەوادەو کەسو کاریان دەکەین داواکارین لەخوای پەروەردگار بەبەهشتی بەرین شادی کات سەبوری خانەوادەکەیان بدات.


اناللە واناالیە راجعون


راگەیاندنی لقی گەرمیان


2020\7\21