یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/07/2020 : 10:52:34
قه‌باره‌ی فۆنت

دوابەدوای پرسیاری هاووڵاتیان و وروژاندنی شەرعی بوون  یاخودشەرعی نەبوونی کارەکانی کوشتارگەی قەڵادزێ لە ڕوی کوشتەنەوەی ماڵات، وە ئایا کوشتنەوەکەیان شەرعیە یان نا؟  وە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەشێوەی سەربڕینەکانیان ئەمڕۆ سەر لەبەیانی بەرواری ٣٠/٧/ ٢٠٢٩ هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا ملا احمدی خانەقا بەرپرسی لقی زانایانی پشدەر و مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی فتوای پشدەر لە کاتی کارکردنی برا قەسابەکاندا سەردانی شوێنی کارکردنەکەیان کرد و لە نزیکەوە کارکردن و سەربڕینەکانیان بینی.


لە ئەنجامی ئەو سەردانەو لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە شێوەی سەربڕینی ئاژەڵەکان  ئەوەیان بۆدەرکەوت کە: سەربڕینەکەیان شەرعیه و حەڵاڵە و هیچ کێشەیەکی شەرعی نیە لە ڕوی حەڵاڵی و حەرامی گۆشتی ئەوئاژەڵەی کە براقەسابەکان سەری دەبڕن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک تێبینی لەسەرکارەکانیان هەبوو کەئەو تێبینیانە کاریگەری لە حەڵاڵی گۆشتی ئاژەڵەکە ناکات، بەڵام واباشترە ئەو  خاڵانەش چارەسەربکەن کە تێبینیان لەسەر هەبوو تێبینیەکانیش ئەمانە بوون:


   یەکەم: ئاژەڵەکان لەبەرچاوی یەکتر سەردەبڕان کە واباشە ئاژەڵ لەبەرچاوی یەکتر سەرنەبڕدرێ، چونکە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم. نەهی لەم کارە کردووە، چونکە ئازاری ڕوحی ئاژەڵە زیندووەکە ئەدات.


    دووەم: لەبەر چاوی ئاژەڵەکان چەقوەکەیان دەسوی و تیژ دەکرد.


ئەمەش پێچەوانەی سوننەتە و باش نیە لەبەرچاوی ئاژەڵەکە چەقوەکەی تیژ بکەی.


پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (إِنَّ اللَّهَ كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، ......، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذَّبْحَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، ولْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ)واتا: خودای گەورە جوانکاری پێویست کردووە لە هەموو شتێکدا...... ئەگەر ئاژەڵێکتان سەربڕی بە جوانی سەری ببڕن، جوانی سەربڕینەکەشی ئەوەیە: چەقۆکە تیژ بکەیتەوەو، ئاژەڵەکە ڕابخەیت و سەری ببڕی.


سێهەم: جاری واهەیە هەندێک لە ئاژەڵەکان بەرەو قیبلە سەرنابڕدرێن، ئەمەش لەبەر هەڵکەوتەی شوێنی سەربڕینەکە ،ئەمەشیان پێچەوانەی سوننەتە چونکە واباشە ئاژەڵ بەرەو قیبلە سەرببڕدرێ.


هەموو ئەم تێبینیانەشیان بە برا قەسابەکان ڕاگەیاندو ئەوانیش بەڵێنیان دا بە پێی توانا سەرجەم ڕێنماییە شەرعیەکان جێبەجێ بکەن، بەڵام لەگەڵ بوونی ئەم تێبینیانەشدا  دووبارەی دەکەینەوە کە سەربڕینەکەیان شەرعیە و گۆشتی سەربڕاوەکەیان حەڵاڵە.


تێبینی:


یەکەم: ئێمە لەڕوی شەرعەوە قسەمان کرد لە بارەی کاری برا قەسابەکان  و لایەنی تەندروستی و لایەنەکانی تری ئەوکارە جێدەهێڵین بۆ لایەنی تەندروستی و پەیوەندیدار   


دووەم: پێویستە هەرکەسێک ئاژەڵێک سەردەبڕێ لە هەر شوێنێکی تر ڕەچاوی ئەوتێبینیانە بکات کەباسمان کردن.


ڕاگەیاندنی لق