یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زانای موحەدیس شێخ خادم حسین رضوى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی زانستی سەبارەت بە رەنگ کردنەوەی مووی سەرو ریش    *****    *****   کتێبی (دیدی ئیسلام.. پرسی هزری توندڕەویی- سەربەخۆیی و پێکەوەژیان) بەچاپ گەیشت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی هێناوەو ناشتنی تەرمی پارێزگاری کۆچکردوو د.فرسەت سۆفی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد کاموسەکی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک سکاڵا لەدژی ئەو گەنجانەی سوکایەتی بەدین دەکەن تۆمار دەکات    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا عوسمان بالیسانی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەیەکی دەستەبەرکردنی ناسنامە بۆ منداڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا صدیق مەلا صالح کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مامۆستا مەلا مردان میرسیدی کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات    *****    *****   مامۆستا شێخ جەمال شێخ محمد نێرگسەجاری کۆچی دوایی کردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/10/2020 : 15:10:06
قه‌باره‌ی فۆنت

 بە بۆنەی هاتنەوەی 12ی رەبیعولئەوەل ساڵیادی لەدایکبوونی سەروەرو پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی تایبەت بەو بۆنە پیرۆزە بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


((بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ))


(لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) سورة آل عمران:164


له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولووددا، له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.


ئه‌م یاده‌ بۆ جیهان‌و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد پێگه‌‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ی وه‌فاداری‌و پابه‌ندی‌و سۆزی پڕ له‌ خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردی موسڵمانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).


به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ناتواندرێ‌ به‌شێوه‌ی مەراسیم‌و وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م یاده‌ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌م يادكردنه گه‌وره‌یی‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو دڵی موسڵمانان به‌رزترو گه‌وره‌تر ده‌كات‌.


هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین رابگه‌ينین، كه‌ هه‌موو جۆره‌ سوكایه‌تی‌و كردارێكی بێ رێزی به‌رامبه‌ر سەرجەم پێغه‌مبه‌ران(درودی خوايان له‌سه‌ر بێت) بەگشتی و پێغەمبەری خۆشەویستمان بە تایبەتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، پێمان وایه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌نگاوانه‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئایینی‌و ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌‌و له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی جیهانی‌و سه‌قامگیری گه‌لان‌و پێكه‌وه‌ژیان نیه‌‌و كاردانه‌وه‌ی خراپ‌و توندڕه‌وی جۆراوجۆر به‌دوای خۆیدا دێنێت.


هاوكات هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده‌ پيرۆزەدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‌و وه‌ك ئه‌ركێكی  ئیسلامی و ئینسانی‌ بایه‌خی زیاترو هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و ئاكارو ره‌وشته‌ به‌رزه‌كانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین، گرنگه‌ زانستیانه‌و زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌‌و لێبورده‌یی‌و مه‌رحه‌مه‌ت‌و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشان بده‌ین.


جارێكی تر ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره‌ ئه‌م یاده‌ بكاته‌ مایه‌ی خێرو نه‌مانی نه‌خۆشی‌و ناخۆشی له‌سه‌ر موسلمانان و مرۆڤایه‌تی‌ به تایبەت كوردستانی خۆشه‌ویستمان.


                           


مه‌كته‌بی ته‌نفیزی


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


11ى ره بيعى یه‌‌كه‌ مى 1442 كۆچى


28/تشرينى یه‌‌كه‌مى 2020 زاينى