یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
یەکێتی زانایان کتێبێک لەسەر مێژووی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی چاپ و بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/11/2020 : 19:57:38
قه‌باره‌ی فۆنت

 لە هەنگاوێکی گرنگ و تایبەت و وەک خزمەتێک بۆ مێژووی ئەم رێکخراوەو ئاوەڕدانەوەیەک بۆ خزمەت و خەباتی زانایانی ئایینی کتێبێک بەناونیشانی (پەنجا ساڵەی تەمەن- یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان- مێژوویەک لە خزمەت و شانازی) بڵاو دەکاتەوە.


ئەم کتێبە هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سەر مێژووی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان کردووەو، به‌شێكی سه‌رگوزشته‌‌و وێستگه‌كانی ئه‌زموون‌و ته‌مه‌نی ئەو رێکخراوەی كۆکردۆتەوەو یادەوەری و خزمەت و کاراکتەرە دیارو خەمخۆرەکانی ناو یەکێتی زانایانی بەرچاو خستووە.


ئامانج لەم کتێبە زیندوو هێشتنه‌وه‌ی  مێژووه‌ شكۆدارەکەی زانایانە وه‌ك به‌شێكی توراس‌و بزاڤی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌میش بۆ خزمه‌تی زیاتری ئۆرگانی كاری رێكخراوه‌یی‌و پیشه‌ییە له‌قۆناغی هاوچه‌رخ‌و ئه‌ركی ئێستا‌و ئاینده‌، لەو نێوەدا دەکرێ بە نۆبه‌ره‌ی  مێژوو و په‌راوێزی په‌نجا ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان دابندرێت.


ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌سه‌ر هه‌ر سێ‌ ره‌هه‌ندی (ده‌ستكه‌وت‌و یاده‌وه‌ری‌و نه‌خشه‌رێگا) خۆی ده‌بینێته‌وه‌، کە ئه‌زمونێكی پڕ بایه‌خ‌و خه‌رمانێكی گه‌وره‌و میراتێكی ئێجگار گرنگه‌و تێیدا هه‌ڵوێست‌و دڵسۆزی زانایانی ئیسلام له‌ مه‌یدانی خه‌بات‌و خزمه‌تی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی خراوەتە ڕوو.


شایەنی باسە لەم کتێبە کۆمەڵێک دیکۆمێنتی مێژوویی و وێنەی تایبەت و بابەت و یادەوەری بڵاو کراوەتەوەو بەپێی توانا هاوسەنگی لە سنوورو جۆرو ناوەرۆک تێدا رەچاو کراوە.


 


بۆ داگرتنی کتێبەکە بە شێوەی PDF دەتوانن لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=224&scheme=