ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 10/11/2010 له سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌یدا بۆ وڵاتانی ئه‌نده‌نوسیا، ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی له شاری جاكارتا كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پریس، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئۆباما له كاتێكدایه، كه ده‌یه‌وێ ئاشتی له نێوان وڵاتانی ئیسلامی‌و جیهانی بڵاو بكاته‌وه، بۆیه‌ش له وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا، گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ی، كه به‌ناوی ( مزگه‌وتی ئیستیقلاله) به‌سه‌ر كرده‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانه سه‌ردانه‌ی ئۆباما چه‌ندین شوێنی ئه‌و ولاته ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌ردانه‌ی ئۆباما بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی زۆرێك له كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسانی ئایینی‌و موسڵمانانی ئه‌و وڵاته.
|