یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/04/2021 : 23:35:24
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی 5 ـ 4 ـ 2021 شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە سەرۆکایەتی بەڕێز دکتۆر ملا عبداللە مەلا سعید ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان سەردانی (لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان)یان  کردو لە لایەن کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی پێشوازیان لێ کرا .


مەبەست لەم سەردانەی بەڕێزیان بریتی بوو کە لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان لە کوردستان  بە خانەوادی خوا لێخۆشبوو (د. ملا عبدالله ئاکرەیی ) و ستافی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکە بگەیێنن.


بەڕێزیان وتەیەکی پێشکەش کرد سەرتا بە خوێندنی سوڕەتی فاتیحە بۆ گیانی خواڵێخۆشبوو  د. عبداللە ئاکرەیی و گشت مامۆستایانی ئایینی و شەهیدان و موسلمانان .


پاشان باسی لە  کەسایەتی خوالێخۆشبوو ( د. ملا عبداللە ئاکریی ) کرد و ئەو ڕۆلە بەرز و کاریگەریەی هەیبووە لە ساڵانی ڕابردوو بۆ خزمەتی ئایین و گەڵ و نشتیمان ، جەختی کردەوە کە کۆچکردنی خواڵێخۆشبوو خەسارەتێکی زۆر گەورەبوو بۆ هەمووان و ئەستەمە بتوانرێت ئەو بۆشایەی درووست بووە بەکۆچکردنی خواڵێخۆشبوو پڕبکرێتەوە ،


پاشان لە لایەن بەڕێزیان  وبە ئامەدەبوونی سەیدا ملا عبدالمعید ئاکریی و بە ڕەزامەندی کارگێڕانی لق و ناوچەکانی تەکلیف لە بەڕێز سەیدا (مەلا شاکر ئاکریی ) کە بە شێوەیەکی کاتی کاروباری لق بەڕێوەببات .


ڕاگەیانی لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان