یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان دەڤەری راپەرین بەسەر دەکاتەوەو رۆڵی زانایان بەرز دەنرخێنێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/06/2022 : 19:21:05
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 13ی6ی2022 بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی زانایانی ئایینی سنوورەکەو پیرۆزبایی کردن لە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین، بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مەلا حسن مرۆئەندامی مەکتەبی تەنفیزی سەردانی دەڤەری راپەرینیان کرد.


 سەرەتا سەردانی لقی رانیەی یەکێتی زانایانیان کردو بەگەرمیەوە لەلایەن بەرپرس و کارگێڕانی لقەوە پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا وێڕای دەستخۆشی کردن لە زانایانی دەڤەرەکەو بەرز نرخاندنی رۆلیان لە خزمەتکردنی ئایین و کۆمەڵگە، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە رەوشی ئایینی و مامۆستایانی ئایینی لە سنوورەکە باسی لێوە کرا.


دواتر شاندەکە بە یاوەری ستافی لقی رانیە سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی راپەرینیان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن بەرێز د. ابرهیم عبدالباقی هەرتەلی پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، تەئکیدی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان ئەوقاف و یەکێتی زانایان کردەوەو رایگەیاند، کە پێکەوە هەماهەنگبوون و کارکردن خاڵی بەهێزی پێشوەچوونی رەوشی ئایینی و پیشەیی و خزمەتکردنە.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری ئەوقافی راپەرین وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بەو سەردانەی شاندەکە، سوپاسی مەکتەبی تەنفیزی و پاڵپشتی  سەرۆک و جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوام لە خزمەتی زانایانی ئایینی دەبێت و هەماهەنگی نێوانیان رادەگرێت لە پێناو زیاتر بەرەو پێشبردنی دۆخی ئایینی و ئیدارەدانی مزگەوتەکان لە دەڤەری راپەرین.