سەر لەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە ٢٠٢٣/٩/١٠ بەڕێز مامۆشتا شێخ وھاب بەرزنجی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەیاوەری مامۆستا مەلامحمد ڕەزا سەردانی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و لقی ١٩ ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكگرتوی ئیسلامی كرد و لەلایەن بەرپرسی یەكەمی ئەو لایەنانە پێشوازیان لێ كراو لەگەڵ بەڕێزان مامۆستا وشیار سەنگاوی لە یەکگرتووی ئیسلامی و یوسف شوانی لە پارتی و شێخ موحسین هەشەزینی لە یەکێتی گفتوگۆی تێرو تەسەلیان كرد لەبارەی گوزەرانی خەڵكی كوردستان لە ڕووی ئابووری و داراییەوەو ھەروەھا ھەموو لایەك كۆكبوون لەسەر پاڵپشتی كردنی بەرنامەكانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە سنوورەكە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی موسڵمانان .
بەڕێز مامۆستاشێخ وەهاب داوای لێکردن کە ئەم پەیامانەی یەکێتی زانایان بگەیەنن بە مەرکەزی بڕیاری خۆیان و ئەوانیش بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی تەواویان پێدان.