یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2024 : 13:00:12
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 29ی7ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کردو بەگەرمیەوە لە لایەن بەرێز گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامانی ژوور پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێری کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، دواتر ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی ژووری بازرگانی لە نوێنەرایەتی كردنی چینێکی هەرە گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگە کردو رایگەیاند، ئەرکێکی پیرۆز لەسەر شانی ئێوەیەو رۆڵتان هەیە لە چاککردن و بەرەو پێشبردنی رەوشی ئابووری لە هەرێم، بۆیە گرنگە بە ویژان و هەستی بەرپرسیارێتی کار بکەن و بە شێوەیەک دەرفەت برەخسێنن بۆ بازرگانانی وڵات لەرووی کوالێتی و لەبەر چاوگرتنی ئاسایشی خۆراک  خزمەت بە هاوڵاتیانی هەرێم بکەن. لەم پێناوەش ئامادەی هەموو هەماهەنگی و پاڵپشتیەکین تا بتوانین پێکەوە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، هەر لەم دانیشتنەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر پیرۆزی کاری بازرگانی لە ئاینی ئیسلام، گرنگی پێدان بە کاروباری بازرگانی و ئابووری لەرووی ئایینیەوە.


لە لایەن خۆشیەوە بەرێز گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی ژوور وێرای بە گەرمی بەخێرهێنان، باسی لە کار و چالاکیەکان و بەرنامەی داهاتووی ژووری کردو رایگەیاند کە ژووری بازرگانی بە هەموو توانایەکیەوە هەوڵی خزمەتکردن دەدەن، بە شێوەیەك کە رەنگبداتەوە لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان و وتیشی؛ پشتیوانی یەکێتی زانایان و گشت دەزگا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە زۆر گرنگە.


هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە رۆڵی زانایان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەو هاوڵاتیان زۆر گرنگ و کاریگەرەو پێویستە هەمووان بە چاوی رێزەوە لێی بڕوانین.


شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا بەرێزان: کامەران سەڵاح باجگر جێگری سەرۆکی ژوور و حاجی ئیبراهیم گەردی و کامەران محەممەد ساڵح و رەشید مستەفا میرخان ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ئامادەی دانیشتنەکە بوون.