یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/08/2024 : 20:36:38
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 14ی8ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز ئیحسان بابان بەرێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی و بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی هەولێرو دهۆک و سلێمانی؛ مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 مامۆستای ئایینی بەرێوەچوو، کە لە ماوەی رابردوو سیمینارو بابەتی ئایینیان لە ناو چاکسازییەکان پێشکەش کردووەو خزمەتێکی گەورەو کاریگەریان لەبواری هۆشیاری ئایینی و راستکردنەوەی سزادراوان هەبووە.


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای دەستخۆشی لە مامۆستایانی ئایینی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزەیان، هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند.


هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە مەبەستی یەکێتی زانایان لەم هەنگاوە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی تاوان و ئیسڵاحکردنی سزادراوانە، خۆشبەختانە لەماوەی ساڵی رابردوو 170 سمینار لەناو چاکسازییەکانی هەولێرو دهۆک و سلێمانی پێشکەش کراوەو، بەشێکی زۆر لەو کەسانەی لەناو چاکسازییەکانن بەرەو گۆڕانکاری باش رۆیشتوون، چونکە پەیامی مامۆستای ئایینی پەیامی چاکسازییەو بە شێوازی میانڕەوی خۆیان خزمەتێکی گەورەیان کردووە، بۆیە بەپێی زانیاری ئێمە ئەو پەیامەی زانایان کاریگەری هەبووە لە راستکردنەوەی سلوکی راگیراوان، ئەمەش جێی سوپاس و پێزانینە.


دواتر بەرێز بەرێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لە وتارێکدا سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی یەکێتی زانایان کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنەی نێوانیان و خزمەتی بەردەوام و کاریگەریان لەناو چاکسازییەکانی هەرێم، ئاماژەی بەوە کرد، کە هۆکاری سەرەکێ بەشێکی زۆری سزادراوان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو تاوانی کوشتن و دزی و حەرامخۆری و خیانەتی هاوسەرگیری و توندوتیژی خێزانی و تاوانە کۆمەڵایەتیەکان، بۆیە ئەو هەماهەنگیە نێوانمان کە ماوە ماوە مامۆستای ئایینی وتارو ئامۆژگاری پێشکەش کردووەو کاریگەری زۆر باشی رەوشی چاکسازییەکان هەبووە، چونکە پێگەو رۆڵی زانایان لەناو کۆمەڵگەی ئێمە گرنگ و جێی بایەخە.


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتی:بە پێی راگەیێندراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ئاماژە بەوە کراوە، کە ئایین رۆڵ و کاریگەری زۆر باشی هەیە لە سەر چاکسازی تاکەکان و گێڕانەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.


پاشان سوپاس و پێزانین لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی پێشکەشی بەشداربووانی بەرنامەی هاوبەشی نێوان  هەردوولا کرا، کە ژمارەیان (58) مامۆستای ئایینی بوو لە هەرسێ پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک و سلێمانی.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە بۆ جاری دووەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی بەردەوامی بەرنامەی وتارو سیمیناری مامۆستایانی ئایینی لەناو چاکسازییەکان واژۆی لەسەر کراو، بڕیار وایە ئەم هەنگاوە لە پێناو خزمەتی گشتی و سزادراوان بەردەوامی هەبێت و بە پێی ئالیەت و ستراتیژی تایبەت و هەماهەنگی نێوان هەردوولا دەست پێ بکاتەوە.