یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/09/2024 : 13:42:53
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 10ی9ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەرێز زەکیەخان بریکاری وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگ غفور بەرێوەبەری گشتی وەزارەتی رۆشنبیری و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و د.دیار جەباری راوێژکاری بۆردو د.بەشیر خلیل سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و بەرێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەرێوبەری ئەوقافی دەوروبەرو بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و سەرۆکی دەستەو کۆمەڵەو پەیمانگای نابیستان، لە هۆڵی گەورەی مەکتەبی تەنفیزی مەراسیمێکی تایبەت بە دابەشکردن و ناساندنی پرۆژەی ئامادەکردنی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان بەرێوە چوو.


هەڵبەت ئەم هەنگاوە یەکەمین جارە لە سەر ئاستی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ئیسلامی تەواوی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە لایەن کوردێکەوە ئامادە بکرێت، هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا عزالدین حامد وەک ئامادەکارو د.کەمال سادق وەک سەرپەرشتیارو ستافێکی تری هاوکار پرۆژەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە.


لە مەراسیمەکەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گرنگی پرۆژەکەو پێویستی ئامادەکردنی قورئانێک بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان کردو چەند بەڵگەیەکی هێنایەوە کە ئیسلام رێزو نازی خاوەن پێداویستی تایبەت بە گرنگ دەزانێت و هەوڵی داوە بە چاوی رێزەوە سەیر بکرێت، هەروەک گوتیشی: ئێمە لە یەکێتی زانایان پاڵپشتی هەر جۆرە کارو هەنگاوێکین لەپێناو خزمەتی گشتی و بەتایبەت نابیستان بێت، هەر لەو سۆنگەوە پێشتر هەماهەنگیمان هەبووەو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەدواداچوونی بۆ پرۆژەکە کردووەو فەتوای دروستی ئەم هەنگاوەی راگەیاندووە.


دواتر هەر یەک لە بەرێزان د. کەمال سادق سەرپەرشتیارو مامۆستا عزالدین حامد ئامادەکاری قورئانی پیرۆز بە زمانی ئاماژە وتاریان پێشکەش کردو باسیان لە گرنگی پرۆژەکە کردو سوپاسی یەکێتی زانایانیان کرد لەهەمبەر رۆڵ و خزمەت و دڵسۆزیان بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت – نابیستان.


هەر لە مەراسیمەکەدا قورئانی پیرۆز کە بە زمانی ئاماژە ئامادەکراوە بەسەر 150 نابیست دابەش کرا، کە بووە جێی دەستخۆشی ئامادەبووان و دڵخۆشی نابیستان.


شایەنی باسە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ هەزار نابیست هەیە، هەروەها پێنج پەیمانگای تایبەت بە نابیستان هەیەو ژمارەی ئەوانەی لەو پەیمانگایە دەخوێنن 283 نابیستە..