یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/11/2024 : 20:21:36
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 7ی11ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز بەرێز د. عبدالله  مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابی زانستی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی؛ مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوەی دەڤەری خۆشناوەتی بەرێوەچوو، کە لەلایەن مامۆستا مەلا عەلی خەتێ بەخشرایە دوو مامۆستای ئایینی..


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو وێڕای دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە مامۆستای موجیزو موجازان، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە لەرێی زانست و پێگەیاندنی زانایان هەوڵی خزمەتی زیاتر لەپێناو کۆمەڵگە و گەیاندنی هۆشیاری ئایینی و پێگەیاندني زانای تازە بدرێت.


لە بەشێکی تری قسەکانی گوتیشی: خۆشبەختانە ئێستا لە کوردستان حوجرەو مەدرەسەکان بەرەو پێشکەوتنێکی باش رۆیشتوون، بەڵام ئێمە وەکو یەکێتی زانایان خوازیاری زیاترین و چاوەڕوانیمان هەیە لە زانایانی ئایینی و دامەزراوەی مەعنی بایەخی پتر بە بواری حوجرەو فەقێ و ناوەندەکانی خوێندنی ئیسلامی بدەن، چونکە بایەخدان بەم بوارە بە قازانجی گەورە بۆ کوردستان تەواو دەبێت.


هەروەها گوتیشی: كوردستان لە دێر زەمانەوە تایبەتمەندی خۆی هەبووە، بەتایبەت لەلایەکەوە ناوەندێکی گەورەی بایەخدان و بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعیەکان بووەو خەڵکێکی زۆریش لە وڵاتانی تر هاتووە لێرە لەسەر دەستی زانایانی کورد زانستی وەرگرتووە، لەلایەکی تریش خەڵکی کوردستان هەمیشە بە چاوی رێزەوە لە ئەهلی عیلم و عولەمایانی روانیوە، هەمیشە پاڵپشت بوون بۆ حەجرەو فەقێ و بەرێوەچوونی مەدرەسەی ئایینی، ئەمەش وای کردووە زەمینەی گەشەی زانستی لە کوردستان بگاتە ئاستێکی باڵاو چەندان کەڵە زانای گەورەی لەناو کورد هەڵبکەون و ببنە چرای رووناککەرەوی جیهانی ئیسلامی.


شایەنی باسە هەر لەم مەراسیمە کۆمەڵێک وتاری تر خوێندرانەوەو چەند پارچە پەخشان و سرودو قەسیدەیەک پێشکەش کران.