یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (هەڵوێستە ئایینی و نەتەوەییەکانی مەلا کورد) ساز دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین سیمینارێکی هاوبەش لەسەر مەترسییەکانی مین ساز دەکەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە ستافی نوێی کۆمەڵەی قوڕئانخوێنانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی ئەو هێڕشانەی سەر کوردستان و بارەگاو هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا سفر محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی مێرگەسەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات   
ديداری سەرۆک مەسعود بارزانی و مامۆستایانی ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/10/2025 : 19:57:40
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ئەمرۆ 18ی10ی2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک مسعود بارزانی و بە بەشداریی مامۆستایان و زانایانی ئایینی ئیسلام و پێکھاتە ئاینەکانی دیكه‌ی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەڕێوە چوو.


سەرۆک بارزانی لە میانی گوتارێکدا وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، ئاماژەی بەوە کرد، فەرھەنگی پێکەوەژیانمان لە باب و باپیرانمانەوە بۆ ماوەتەوە، ئێمە ھەموومان مرۆڤین و بەندەی خواین، بینینی ئێوە بە یەکەوە جوانترین نموونەی ڕەنگینی نیشانی جیھان داوە.


هاوکات جەختی لەوە کردەوە، ئەم فەرھەنگی پێکەوەژیانە زۆر خزمەتی کوردستان و مێژووەکەشی کردووە، تیرۆر کە ھات جیاوازیی نێوان ئایینەکانی نەکرد، بۆیە نابێ جیاوازی لە نێوان خۆماندا بکەین.


سەرۆک بارزانی، ئومێدەوارە ئەم فەرھەنگی پێکەوەژیانە بەردەوام بێت و پتر بچەسپێت. گوتیشی: پلانی زۆر دژی ئەم ھەرێمە دروست دەکرێت، بە درێژایی مێژوو ئەمە سیاسەتی دەسەڵاتەکانی عێراق بووە، بۆیە تەنیا بە یەکبوون و پێکەوەییمان بەرانبەر ھەموو ئاڵگنارییەک دەوەستینەوە، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی و داھاتووی خەڵکی کوردستان.


لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی باسی لەوە کرد، دووژمنان بە ھەموو ڕێگەیەک دەیانەوێت کولتووری ڕەسەنی کوردەواری تێک بدەن و بە زۆر ڕێگەی جیاواز دێنە نێو ئاداب و کولتووری ڕەسەنی کوردەوارییەوە، بەڵام پشت بە خوا و یەکبوونی ئێوە، ئەم ھەنگاوە نامۆیانە لەنێو دەبرێن.


لە بارەی گوتاری میانڕەوییەوە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "گرنگە زانایانی بەڕێز پتر ڕۆڵی خۆیان ببینن، بۆ ئینتیمای خاک و خۆشەویستی بۆ نیشتمان، ھەروەھا بەرەنگاریی ماددەی ھۆشبەر کە ئافاتی سەردەمە و کار لەسەر تێکدانی شیرازەی گەنجەکانمان دەکرێت، ھەموو ھەنگاوێک بۆ ئەم مەبەستە، بنەما و بڕوا و کاری ھەموو ئایینەکانە."


دواتر بەرێزان وەزیری ئەوقاف و کاورباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان روونکردنەوەی زۆریان لەپێناو رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان و پێکهاتە ئایینیەکان لە قوڵکردنەوەو پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی دا.


لە وتەیەکدا بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای تیشک خستنە سەر خزمەت و رۆڵی زانایان و پارێزگاریکردن لە کوردستان و بایەخدان بە هەستی ئایینپەروەری و نیشتمانپەروەری، هەروەها ئاماژەی بە چەند پێشنیارێکدا، کە خواستی زانایانی ئایینی و واقعی دیندارین لە کوردستان، لەوانە پێویستی کردنەوەی دامەزراندن بە رووی مامۆستایانی ئایینی خۆبەش و کردنەوەی زانکۆیەکیی ئیسلامی و نەهێشتنی بەربەست لەبەردەم زانایان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵاو پالپشتی کردن لە پرۆسەی پاراستنی بەها ئایینی و ئەخلاقیەکانی گەلەکەمان و پاراستنی دەسکەوتەکانی کوردستان.