بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەو ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتیەکی گەورەیەو چەند بە پاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوە بچێت هەر کەمە، خوازیارین ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی خێرو ئارامی بێت بۆ گەلی کوردو کوردستان.
بە پێی واقع پێگەی کوردستان لەناو گۆڕەپانی سیاسی عیراق چەند بەهێز بێت، زیاتر توانای بەرگری و داکۆکیکردن لە مافە دەستووری و نەتەوەییەکانی دەبێت، بۆیە بەشداری بەرفراوان و کارای هاوڵاتیان لە چوارچێوەی بنەما شەرعی و یاسایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام؛ ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم گرنگترە.
خوای گەورە یارمەتیدەر بێت و ئەم پرۆسەیە بەخێر بۆ کوردستان بگەڕێتەوەو ئارامی و ئاوەدانی و تەبایی نێو ماڵی کورد مسۆگەرتر بکات.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
10ی11ی2025