بە بۆنەی هاتنەوە مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: ۱۸۳
لەگەڵ هاتنهوهی مانگی پیرۆزی رهمهزان، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستهی سهرجهم موسڵمانان بهگشتیو خهڵكی كوردستان به تایبهتی دهكهین.
مانگی رەمەزان فەڕەیزەو روکنێکی گەورەی ئیسلامه، دەرفەتێکه بۆ بەرۆژوو بوون و خواپەرستی و نزاو لێبوردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کارو هەنگاوی خێرو چاکە، وە گهیشتن به لهززهتی رۆحی و ئیمانیو نوێبوونەوەی دەروون و دووبارە داڕشتنەوەی لایەنی رەفتارو رەوشت و بەها باڵاکان و ئاراستەکردنی کۆمەڵگە.
گرنگە بەو پەڕی نیەتپاکی و ئیخلاسەوە لە پێشوازی ئەم مانگە دابین لە قوڵایی پەیامی رۆژووگرتن تێبگەین، لەپێناو قوڵکردنەوەی گیانی ئایینپەروەری و مرۆڤسازی و ئاشتکردنەوەی دڵان و بڵاوکردنەوەی لێبوردەیی، لەم سۆنگەوه وەک هەمیشە چاوەڕوانیمان هەیە لە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی ئەرک و خزمەتێکی شایستە بەرامبەر مزگەوت و موسڵمانان بنوێنن و بە پەیام و ئامۆژگاری و وتارەکانیان دۆخی دینداری بەرەو باشترو بەرزتر ببەن.
داوا له حکومەت و لایەنی پەیوەندار دەکەین؛ تایبەتمەندی ئەم مانگە لەبەر چاو بگرن، هەروەک دەخوازین لە دەزگاکانی راگەیاندن وێڕای خزمەتکردن بە بەرنامەی ئایینی، رەچاوی هەستی موسڵمانان بکەن و بەرنامەی گونجاو بە ئاراستەی خزمەتی ئایین و نیشتمان پێشکەش بکەن، پێویستە بازرگان و دوکاندارەکانیش رەچاوی گەورەیی ئەم مانگەو گوزەرانی خەڵک بکەن و ئیستغلالی بازاڕ لەرێی گرانکردنی کاڵاو خواردەمەنیەکان نەکەن.
جارێكی تر پیرۆزبایی لهگشت لایهك دهكهینو، ئومێدهوارین مانگی رهمهزان ببێته مایهی خێرو خۆشی بۆ تێكڕای موسڵمانان بهگشتیو گهلی كورد بهتایبهتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
17ی2ی2026