یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی: سه‌رقاڵی ئالیه‌تێكی گونجاوین بۆ ته‌شكیل كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2010 : 16:16:27
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ڵبژاردنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، كه‌ له‌ دوای كۆنگره‌وه‌ مامۆستایانی ئایینی چاوه‌ڕێی ئه‌و ته‌شكیلاته‌ نوێیه‌ ده‌كه‌ن، ئیستا قسه‌‌و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێ‌، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش له‌و باره‌وه‌ كاری خۆی ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌هاوێشتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ته‌وه‌.

مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: كه‌ ئه‌وان كاریان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئه‌نجام داوه‌‌و راوێژی مامۆستایانی ئاینیشیان كردووه‌، ئێستاش سه‌رقاڵی ئالیه‌تێكی تۆكمه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسه‌، به‌ڵام تا ئێستا بڕیاری فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ نه‌دراوه‌.

جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوتیشی: تا كاتی هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ لقه‌كان ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر بشكرێ‌ شتێكی كاتیه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا لقه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه‌‌و كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئومێده‌واریشین بتوانین له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی لقه‌كان ئه‌نجام بده‌ین‌و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و پێكه‌وه‌ ته‌شكیلاته‌كه‌ له‌ ڕێی هه‌ڵبژاردن نوێ بكه‌ینه‌وه‌.