یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ لقه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2010 : 17:05:17
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ مه‌به‌ستی زیاتر كاراكردنی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، رۆژی (28/6/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لقه‌كانی سلێمانی ساز كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌رپرسی لقه‌كانی (سلێمانی، شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵا، رانیه‌، پشده‌ر، كۆیه‌) ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگترین ئه‌و كارانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ‌ بكرێت بۆ پتر كاراكردنی سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، به‌تایبه‌تی كه‌ دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌م ماڵی زانایانی ئایینی له‌ یه‌ك رێكخراودا كۆبوویه‌وه‌.

مه‌لا عه‌بدولوه‌هاب چه‌مچه‌ماڵی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵا ده‌رباره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، كه‌ مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایانیش ئاماده‌ی بوو، به‌ (zanayan.org)ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگی تێدا بوو، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌س بۆی نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ كار بكات، هه‌روه‌ها ده‌بێ‌ هه‌موو لقه‌كان زۆر به‌ چڕی كاره‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها نووسراوی هه‌موو لقه‌كانیش ته‌وحید بكرێت‌و، ته‌نها یه‌ك ئارم له‌ كلێشه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌كار بێت، له‌ هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌شمان بۆ كاری داهاتوومان دانا.

شایانی باسه‌ له‌ دوای كۆنگره‌ی پێنجه‌مه‌وه‌، هه‌ر جاره‌‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ لقه‌كان داده‌نیشێت، ئه‌ویش به‌ مه‌بستی پتر وه‌كارخستنی رێكخستنه‌كانی زانایانی ئایینی.