یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ كۆبوویه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2010 : 17:26:16
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (29/6/2010) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌موو هاوكاری‌و ئاماده‌گی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج‌و عومره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت، پڕۆسه‌ی سه‌فه‌ری حه‌ج به‌ چاكی ئه‌نجام بدرێت.

شێخ سه‌ڵاح نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی كوردستان سوپاسی سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و، له‌ لای خۆیه‌وه‌ گووتی: ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریه‌كین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان‌و، ئێمه‌ خۆمان به‌ ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان ده‌زانین‌و، پێمان وایه‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ردوولامان له‌وه‌دایه‌ هه‌میشه‌ به‌و گه‌رم‌و گوڕیه‌ كاری هاوبه‌ش بكه‌ین.

هه‌ر له‌و دانیشتنه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت به‌ حه‌جكردن خرایه‌ روو، به‌تایبه‌تی كاره‌كانی لێژنه‌ی فه‌توای حه‌ج، هه‌روه‌ها دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ سه‌روبه‌ندی سه‌فه‌ری حه‌ج بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌و سه‌فه‌ر وشیار بكرێنه‌وه‌‌و، شتێ: نه‌كه‌ن، كه‌ پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی سه‌فه‌ره‌كه‌ بێت، هه‌روه‌ها چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ش هه‌ندێك شتی گرنگ له‌ حه‌ج ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ری حه‌ج به‌رنامه‌یه‌كی چڕ‌و پڕی هاوبه‌ش داده‌ندرێت، هه‌ر دوو لا كۆك بوون، كه‌ یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌واوكه‌ری یه‌كترینه‌‌و، هیچ كامیان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی دی سه‌ركه‌وتوو نابیت.