یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت   
بۆ دیاریكردنی پێداویستی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، دانیشتنێك له‌ نێوان زانایان‌و رێكخراوی كارای ئێراقی ئه‌نجام درا
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/06/2010 : 17:58:11
قه‌باره‌ی فۆنت
Zanayan.org :مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
رێكخراوی كارای عێراقی (CARA) به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (یونسێف‌و مانچسته‌ر (UNICEF) (ICTAC) به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان، بۆ پرَۆژه‌ی مه‌سحی منداڵانی عێراق به‌ گشتی له‌ شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ئه‌نجام ده‌دات بۆ دیاریكردنی رێژه‌ی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت‌و ده‌رخستنی لایه‌نی خزمه‌ت‌و پێداویستیه‌كانیان.

له‌ زنجیره‌ی كۆبوونه‌وه‌‌و به‌دواداچوونیان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێش نیوه‌ڕۆی 29/6/2010 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان كۆبونه‌وه‌، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، تیایدا باسی چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مناڵ‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن‌و ته‌ربیه‌تدانی ئه‌و توێژه‌ ناسكه‌و هه‌روه‌ها پێویستی‌و كه‌م‌و كوڕیه‌كان‌و چاره‌سه‌ریه‌كان باسی لێوه‌كرا، وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ كه‌م ئه‌ندام‌و یاخود خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان بوو، وه‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌گه‌ڵ مناڵانی مه‌غۆل‌و ته‌لاسیماو...كه‌م ئه‌ندامان به‌گشتی، وه‌ ئه‌ندازه‌ی هۆشیاری تاكی كورد به‌رامبه‌ر به‌مجۆره‌ مناڵانه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵ بینینی دایك‌و باوك‌و قوتابخانه‌و وتاری مامۆستایانی ئاینی له‌مه‌ڕ په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندنی مناڵی دروست‌و گرنگی دان به‌لایه‌نی خوێنه‌واری‌و هه‌روه‌ها پاڕك‌و شوێنی یاری مناڵانه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنیش بوو ژیانی مناڵانی سه‌ر سنوره‌كان‌و ده‌وروبه‌رو گوند نشینه‌كان خرایه‌ ژێر باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ زۆر رووه‌وه‌ بێبه‌شن ترس‌و بیم‌و كاری مه‌ترسیداریش بوه‌ته‌ به‌شێك له‌ ژیانی رۆژانه‌یان، وه‌ ئه‌و مناڵانه‌ی سه‌ر شه‌قام‌و كاری قورس پێ ئه‌نجامدان‌و دابڕانیان له‌ خوێندن‌و زۆرێك له‌مافه‌كانی مناڵی ته‌وه‌رێك بوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌، وه‌ رۆڵی راگه‌یاندنه‌كان له‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی دروست كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مناڵ، هه‌روه‌ها راگرتنی توندو تیژی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و بنبڕكردنی ئه‌م دیارده‌ ناشارستانیه‌ته‌، وه‌ له‌میانه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا باسی ده‌وره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی كرا كه‌ به‌هه‌زاران مناڵ فێری قورئان‌و ئاداب‌و ره‌وشت ده‌كرێن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان، كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هات به‌ چه‌ند داواو پێشنیار له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاماده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیرو گرفته‌كانی توێژی مناڵان‌و هه‌روه‌ها خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ رێكخراوی مناڵ پارێزی سه‌ر به‌یونسێفی نێو ده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سوپاسی هه‌ڵوێستی زانایانی ئاینی به‌گشتی‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانیشیان به‌تایبه‌تی كرد بۆ ڕۆڵ بینینان له‌م بواره‌.

شایانی باسه‌، هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستایان (مه‌لا خالید فائیز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانایان، مه‌لا حه‌سه‌ن قادیانی، مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی، مه‌لا موسلیم فریزی، مه‌لا فكری عه‌لی فه‌یزی) ئاماده‌ی بوون.