یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
وه‌ڵامی لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كۆكا كۆلا
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2010 : 15:48:50
قه‌باره‌ی فۆنت
بسم الله الرّحمن الرّحيم
الحمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمّد وعلى آله وصحبه والتّابعين ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدّين.
له‌م چه‌ند مانگانه‌ی رابردوودا له‌ هه‌ندێك راگه‌یاندنه‌كان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ بڵاوبۆوه‌، كه‌ خواردنه‌وه‌ی (كۆكا كۆلا) حه‌رامه‌، وه‌ كاركردنیش له‌ نێو ئه‌و كۆمپانیه‌ حه‌رامه‌، ئه‌م حه‌رامكردنه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی (كۆكا كۆلا) كه‌ به‌ پیته‌كانی ئینگلیزی یان لاتینی له‌سه‌ر بتڵه‌كه‌ی نووسراوه‌، ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌ی به‌رانبه‌ر نووسینه‌كه‌ رابگری به‌ پێچه‌وانه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌، نووسینه‌كه‌ ده‌بێته‌ (لا محمد لا مكه‌)، كه‌ ئه‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌‌و، سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، جا كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیای ناوبراو چه‌ند جار هاتنه‌ لێژنه‌ی فه‌توا بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی راست.
جا دوای باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون‌و گه‌ڕان به‌ دوای ره‌ئی زانایانی ئیسلامی، له‌وانه‌ (دار الإفتاء)ی كۆماری میسری، به‌ ئاماده‌بوونی (موفتی ئه‌زهه‌ر)‌و چه‌نده‌ها زانا‌و پسپۆڕی ئه‌م بوارانه‌، كه‌ به‌ كۆی ده‌نگ ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ر (كۆكا كۆلا) یان بێ‌ بنه‌ما‌و بێ‌ ئه‌ساس دانا.
لێژنه‌ی فه‌توای كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ بڕیاری دا:
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ) سوره‌تی نیساء/59، كاتی خۆی له‌ زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو خه‌ڵكا وا بڵاوببۆوه‌، كه‌ په‌نیری شامی به‌ شیلكه‌ی به‌راز ساز ده‌كرێت، په‌نیری شامیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێنا‌و، خواردی‌و، هیچ نه‌ی پرسی، هه‌روه‌ها قاعیده‌یه‌كی فیقهی هه‌یه‌ (الأصل في الأشياء الإباحة ما لم يرد نصّ بالحرمة).
بۆیه‌ كۆكا كۆلا له‌سه‌ر ئه‌سڵی خۆی ده‌مینێته‌وه‌، كه‌ موباحیه‌ت‌و حه‌ڵالیه‌، وه‌ موسڵمانان موكه‌له‌ف‌و مه‌ئمور نین، كه‌ نووسینه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌ بخوێننه‌وه‌.
لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
9/2/2010