یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2010 : 11:05:05
قه‌باره‌ی فۆنت
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڵاوده‌كاته‌وه‌

(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)

پرسیاری یه‌كه‌م:
حه‌بی ژێر زمان ڕۆژوو ده‌شكێنی بۆئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌؟

وه‌ڵام: حه‌بی ژێر زمان چاره‌سه‌ری كاتی هه‌ندێ له‌نه‌خۆشی دڵی پێده‌كرێت , ئه‌و حه‌به‌ ده‌خرێته‌ ژێر زمانه‌وه‌, ئه‌و شوێنه‌ ڕاسته‌وخۆ وه‌ریده‌گرێت و هه‌ڵی ده‌مژێ و پاشان له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ دڵ, جۆرێك له‌ئارامی ده‌به‌خشێت به‌نه‌خۆشه‌كه‌ و دڵی هه‌ندێك باش ده‌بێت .

ده‌رباره‌ی شكاندنی ڕۆژو پێی به‌گوێره‌ی بڕیارو ڕاسپارده‌ی كوڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی [المجمع الفقه الاسلامی] كه‌له‌ 23/صفر:1418ك له‌شاری (جده‌) به‌سترا فتوا درا: كه‌ حه‌بی ژێر زمان ڕۆژو ناشكێنێ، چونكه‌ ناچێته‌ ناو گه‌ده‌وه‌، ئه‌سڵیش لێره‌دا دروستی ڕۆژوه‌كه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌بانه‌ نه‌خواردنن نه‌خواردنه‌وه‌ وه‌نه‌ له‌مانای خواردن و خواردنه‌وه‌شیان هه‌یه‌، چونگه‌ ناگه‌نه‌ گه‌ده‌ به‌هۆی ئه‌م حه‌بانه‌وه‌ هیچ جۆره‌ هێزو چالاكیه‌ك بۆ لاشه‌ دروست نابێت . به‌ڵام تێبینی ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌: نابێت قوتی بدات دوایی شتێك مایه‌وه‌ كه‌نه‌توابۆوه‌ تفی بكاته‌وه‌ .

پرسیاری دووه‌م:
ئایا په‌مپی ڕبوه‌(ته‌نگه‌نه‌فه‌سی) ڕِۆژووئه‌شكێنێ‌ یانا؟

وه‌ڵام: نه‌خۆشی ڕه‌بوه‌ (ته‌نگه‌نه‌فه‌سی) یه‌كێك له‌نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان, چاره‌سه‌ری كاتی هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌مپه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كاری نه‌هێنن زۆر نزیكه‌ بخنكێن‌و تیابچن..هه‌ر بۆیه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا دروسته‌ به‌كار هێنانی له‌كاتی پێویستیدا. وه‌ك زانایانی سه‌رده‌م فتوایان داوه‌ به‌وه‌ی كه‌دروسته‌ به‌كارهێنانی په‌مپی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی له‌كاتی پێویستیدا.
فه‌رمویانه‌:[ بخاخ الربو لايفطر, لانه غاز مضغط يذهب الى الرئة, وليس بطعام ولاماءٍ وهو محتاج اليه في رمضان وغيره, ولا يصل الى المعدة, وانما غاية مافيه انه يفح قنوات التنفس]
په‌مپی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ڕوژ‌و ناشكێنێ, چونكه‌ بریتیه‌ له‌گازێكی پاڵ پێوه‌نراو ده‌ڕوات بۆ بۆری هه‌ناسه‌و ده‌یكاته‌وه‌, نه‌خۆشه‌كه‌ش پێ ویستی پێ هه‌یه‌, نه‌خواردن نه‌خواردنه‌وه‌. ناچێته‌ گه‌ده‌وه‌ ته‌نه بۆری هه‌ناسه‌دان ده‌كاته‌وه‌.

ئیمڕۆ فتوای جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن.

دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ به‌م پومپه‌ ڕزگاری ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌وه‌ چاره‌سه‌ری نه‌بوو بێجگه‌ له‌خواردنی ده‌رمان به‌به‌رده‌وامی‌و بێ پچڕان، ئه‌وه‌ معزوره‌‌و ده‌توانێ به‌ڕۆژو نه‌بێت‌و فدیه‌كه‌ی بدات.

پرسیاری سێیه‌م:
ده‌رمانی شۆردنی ده‌م‌و ددان[معجون ألاسنان] دروسته‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا یانا؟. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی سیواكیش.

وه‌ڵام: سیواك كردن پێش نیوه‌رۆ سونه‌ته‌ له‌هه‌موو كاتێكدا رمچان وغه‌یری رمچان .
به‌ڵام له‌ڕمه‌زاندا: هه‌ندێك فه‌رمویانه‌ كه‌راهه‌تی هه‌یه‌ دوای نیوه‌ڕۆ تا شێوان.
ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌دروسته‌ به‌كارهێنانی سیواك له‌هه‌موو كاتێكدا پێش نیوه‌ڕۆ وه‌ دوای نیوه‌ڕۆ, ئیتر ڕمه‌زان بێت یان نه‌؟
2ـ ده‌رمانی ددان شۆردن [معجون الاسنان]
دروسته‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌و ده‌رمانی ددان شۆردن له‌ڕمه‌زاندا..
به‌ڵام پێویسته‌ ئاگادار بێت له‌كاتی به‌كار هێنانه‌كه‌دا ده‌رمانه‌كه‌ نه‌چێته‌ قوڕگیه‌وه‌ .
هه‌ر بۆیه‌ پێمان باشه‌: زیاتر له‌شه‌و پارشێودا به‌كار به‌كاربهێنرێت احتیات.

پرسیاری چواره‌م:
به‌كارهێنانی ده‌رزی له‌ڕه‌مه‌زاندا ؟

وه‌ڵام: به‌كارهێنانی هه‌موو ده‌رزیه‌ك[ألابرة] له‌ڕمه‌زاندا دروسته‌ ئیتر له‌ڕێگه‌ی ده‌ماره‌كان
[الورید] بێت یاناچونكه‌ ئه‌و ده‌رزیه‌ نه‌خواردن‌و نه‌خواردنه‌وه‌ن , هه‌روه‌ها له‌رێگه‌یه‌كی كراوه‌[منفذ مفتوح] نه‌چۆته‌ ژوره‌وه‌.

مه‌گه‌ر ده‌رزیه‌ك بێت له‌باتی خواردن‌و خواردنه‌وه‌ پێ بدرێت ئه‌وه‌ دروست نی یه‌ ‌و ڕای په‌سه‌ند وایه‌ كه‌ڕوژو ده‌شكێنێت.

هه‌نیچكی كه‌میش فه‌رمویانه‌ هه‌تتا ده‌رزی خۆراكیش رۆژو ناشكێنێ ئه‌م بۆ چوو نه‌مان پێ په‌سه‌ند نی یه‌.

پرسیاری پێنجه‌م:
ئایا وه‌رگرتنی خوێن ڕوژو ده‌شكێنێت؟

وه‌ڵام: وه‌رگرتن دانی خویچن له‌ڕمه‌زاندا ڕۆژو ناشكێنێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت, به‌خشین, یاشیكاری ــ تحلیل ــ یا هه‌ر مه‌به‌ستێكی تر, كه‌م بێت یا زۆر.

پرسیاری شه‌شه‌م:
دروسته‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی بۆ دواخستنی سوڕی مانگانه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا؟ [حبوب تأخيرالحيض في رمضان].

وه‌ڵام: شتێكی ڕوون‌و ئاشكرایه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌گه‌زی مێ یی نه‌ی وا دروست كردووه‌ مانگانه‌ به‌سوڕی مانگانه‌ی خۆیدا تێده‌پرێت .

هه‌ر بۆیه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و ئافره‌ته‌ نه‌ڕوژو ده‌گرێت نه‌نوێژ ده‌كات, به‌ڵام دوای ڕه‌مه‌زان ئه‌بێت
ڕوژوه‌كه‌ بگرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌سالێكدا مانگێكه‌ .

زۆر ئافره‌ت پێ ی خۆشه‌ له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌دا ده‌رمان بخوات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ سورشی مانگانه‌ تا به‌گشتی به‌ڕوژو بێت‌و دوا نه‌كه‌وێت .

به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ دوا خستنی سوڕی مانگانه‌ دروسته‌‌و ڕێگه‌ پێدراوه‌ له‌لایه‌ن زانایانی
فیقهی ئیسلامی وه‌, به‌ڵام پێویسته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكی تایبه‌تیدا ئه‌و ده‌رمانه‌ به‌كاری بهێنێت تا زیانی لێ نه‌كات توشی گرفت نه‌بێت له‌ئاینده‌دا.

هه‌رچه‌نده‌ پێمان باشه‌ ئه‌و ده‌رمان به‌كار نه‌هێنێت‌و له‌سه‌ر حاڵه‌تی سروشتی خۆی چۆنه‌ بڕوات‌و ئه‌وه‌ شتێكه‌ خوای گه‌وره‌ دایناوه‌ بێ حیكمه‌ت نی یه‌‌و زۆر جاریش به‌كار هێنانی زۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ زیانی خۆی ده‌بێت دور یانزیك.

پرسیاری شه‌شه‌م:
فه‌حصی ئافره‌ت له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژو ئه‌شكێنێت؟

وه‌ڵام: زانایان له‌م باره‌وه‌ بونه‌ دوو به‌شه‌وه‌، به‌لای مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعیه‌وه‌ ڕۆژوی پێ ئه‌شكێ به‌ گوێره‌ی یاسای(كل شيء دخل من المنافذ المفتوحة مفطر) هه‌ر شتێك له‌یه‌كێك له‌و چه‌ند بۆشایی لاشه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ ڕۆژو ئه‌شكێنێ‌.

لای مه‌زهه‌بی تر نایشكێنێ‌، هه‌وه‌ها بڕیاری(كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی)له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌.
بۆیه‌ ئێمه‌ش پێمان باشه‌ ئه‌وجۆره‌ فه‌حسانه‌ له‌ شه‌ودا بكرێت یان بخرێته‌ دوای ڕه‌مه‌زان.
به‌ڵام ئه‌گه‌رناچاریش بوو له‌سه‌ر كردنی، مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافیعی له‌ لێژنه‌ی فه‌توا گووتی: ئه‌توانێت له‌سه‌ر فه‌توای كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی ‌ومه‌زهه‌به‌كانی تر ئه‌نجامی بدات‌و ڕۆژووه‌كه‌ی پێ ناشكێت.