یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت    *****    *****   شێخ محمد دەدو: کوردستان زانای گەورەی تێدایە   
چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ قوربانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/11/2010 : 11:12:40
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردنی هاتنی ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌ موسڵمانان، هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن قوربانی بكه‌ن، چونكه‌ قوربانیكردن یه‌كێكه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی خێر‌و پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌، له‌و باره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ.) ده‌فه‌رموێت ڕۆژی جه‌ژنی قوربان چ له‌وه‌ خێرترنیه‌ كه‌ حه‌یوانێك سه‌رببڕی له‌پێناوی خوا‌و بیكاته‌ قوربانی، وه‌فه‌رمویه‌تی هێشتا خوێنه‌كه‌ ناگاته‌ سه‌ر زه‌وی لای خوا قبوڵ ده‌بێت، وه‌ده‌فه‌رموێ‌: ئێوه‌ دڵی خۆتان به‌ قوربانی خۆش بكه‌ن، چونكه‌ قوربانی له‌ ڕۆژی دواییدا ده‌بێته‌ وڵاغ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر پردی سیرات، پێغه‌مبه‌رمان به‌ ده‌ستی خۆی به‌رانی به‌قۆچی كردۆته‌ قوربانی.

ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسیارێكیش كه‌ خه‌ڵك زۆر پرسیار له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، دروسته‌ كه‌سێك لێره‌ بكه‌نه‌ وه‌كیلی خۆیان‌و، لێره‌ قوربانیان بۆ بكه‌ن.

دووه‌م: بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه‌ چوونه‌ته‌ حه‌ج، بۆیان دروسته‌ له‌ مه‌كه‌ یان لێره‌ قوربانی بكه‌ن، به‌ڵام باشتر وایه‌ قوربانی لێره‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كانی ئێره‌ لێی سوودمه‌ند ببن، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ مه‌كه‌ی پیرۆز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوربانی ئه‌نجام ده‌درێت.

سێیه‌م: قوربانیكردن بۆ منداڵێك، كه‌ نه‌گه‌ییشتبێته‌ ته‌مه‌نی بلۆغبوون‌و خۆناسین دروسته‌، به‌ڵام بۆی ده‌بێته‌ سه‌ده‌قه‌. بۆیه‌ چاكتر وایه‌، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ گه‌ییشته‌ حه‌دی بلۆغبوون دووباره‌ قوربانی بكاته‌وه‌.

چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ ته‌سلیمكردن به‌ ده‌زگا خێرخوازیه‌كان، دروسته‌ ئه‌گه‌ر جێگای متمانه‌ بن، به‌ڵام باشتر وایه‌ له‌ كاتی سه‌ربڕینه‌كه‌ خاوه‌ن قوربانی ئاماده‌ بێت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت هه‌ر دروسته‌.

پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوربانی له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌، ته‌نها له‌و كاته‌دا دروسته‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ زۆر هه‌ژار‌و پێویست بێت.

شه‌شه‌م: قوربانی نه‌زر ته‌نها ده‌درێته‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی‌و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی بیخوات‌و، مه‌گه‌ر به‌ میوانداری له‌ ماڵێكی دیكه‌ بیخوات، وه‌ نابێت قوربانی نه‌زر بدرێته‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندیش. به‌ڵام قوربانی سوننه‌ت دروسته‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بیخوات‌و، هه‌روه‌ها بدرێته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش.

حه‌وته‌م: قوربانیكردن بۆ مردوو واجبه‌ ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبێت، دروسته‌ به‌ میراتی به‌جێماوی قوربانی بكرێت، به‌ڵام ده‌بێ‌ هه‌موو میراتگره‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، یان كه‌سێك به‌ ماڵی خۆی بۆی بكات.

هه‌شته‌م: دروسته‌ به‌بێ‌ پرس پێكردن كه‌سێك قوربانی بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بكات.

نۆیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ گیانداری قوربانیش بزن‌و مه‌ڕ هه‌ر یه‌كیان به‌یه‌ك قوربانی ده‌چێت به‌ مه‌رجێك بزن دوو ساڵی ته‌واو كردبێت‌و مه‌ڕیش یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت، ڕه‌شه‌ وڵاغیش یه‌ك به‌ حه‌فت قوربانی ده‌بێت‌و مه‌رجه‌ دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. پێویسته‌ ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه‌ ده‌یكاته‌ قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت لاوازی بكات، واته‌: لاواز‌و شێت‌و كۆره‌‌و نه‌خۆش‌و جده‌‌و له‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام حه‌یوانی بێ‌ قۆچ یان قۆچ شكای ده‌بێت ئه‌گه‌ر لاوازی نه‌كردبێت، وه‌ئه‌گه‌ر گوێی هه‌ردڕا بو یان كون كرابو ئه‌وا ده‌بێت به‌مه‌رجێك هیچی لێنه‌كرابێته‌وه‌، وه‌حه‌یوانێ ئه‌گه‌ر هه‌مو ددانه‌كانی كه‌وتبێ‌ نابێت بۆ قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك دوانێكی شكابو یان كه‌وتبو ئه‌وا قه‌یدی نیه‌، له‌قوربانی كردندا ئاژه‌ڵی نێر‌و مێ‌ فه‌رقیان نیه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر نێره‌ خه‌سیویش بێت ده‌بێت.

ده‌یه‌م: كاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌كه‌ش له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌ دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات تاكۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، له‌هه‌مو كاته‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ دروسته‌.

یازدەهەم: سەرۆکی خێزان بۆی دروستە مەڕێك یان بزنێك بە نیازی خۆیی و خانەوادەکەی بکاتە قوربانی.