یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   هه‌ولێر: دوو مامۆستاى ئايينى كۆچى دواييانكرد    *****    *****   ئاكرێ: هه‌ڵبژاردنى كۆنفڕانسى نێوخۆيى لقى موسڵى زانايان به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   لقى گه‌رميانى يه‌كێتى زانايان؛ ئاماده‌كارى بۆ كۆنفڕانسى نێوخۆيى لق ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری لە کۆنگرەیەکی ئیسلامی دەربارەی ئاسایشى کۆمەڵایەتی ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (مزگه‌وتى حاجى ياسين) به‌قال ده‌كات    *****    *****   داواكارییه‌ك بۆ پێشخستنی یه‌كێتی زانایان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان ئاماده‌سازی بۆ كۆنگره‌ ده‌كات    *****    *****   بۆچوونی فیقهی ئیسلامی ده‌رباره‌ی جووت ره‌گه‌زو هاوشێوه‌كانی    *****    *****   یه‌کێتی زانایان پشتگیری داواکانی فه‌رمانبه‌ران ده‌کات    *****    *****   سلێمانى: شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى به‌شدارى ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێكى وه‌رگرتنى ئيجازه‌ى عيلمى ده‌كه‌ن    *****    *****   له‌ خه‌ونێکه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زانستی و مسوڵمانبوون   
حوكمی به‌ رۆژوبوون له‌و وڵاتانه‌ی رۆژه‌كانیان درێژن؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2011 : 13:05:31
قه‌باره‌ی فۆنت
هه‌ندێك وڵات رۆژه‌كانی زۆر درێژن‌و شه‌وه‌كانی زۆر كورتن وه‌ك (نیوزله‌ندا‌و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا)، كه‌ رۆژ له‌و وڵاتانه‌ هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ هه‌ژده‌ كاتژمێر‌و زیاتر، ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ به‌ رۆژوو ئه‌بن چی بكه‌ن؟

وه‌ڵام/ ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌میشه‌ حه‌ره‌ج‌و قورسی‌و ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی له‌سه‌ر به‌نده‌كان لاده‌بات، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ) سوره‌تی الحجّ/ 78.
لێره‌دا قورئان فێرمان ده‌كات، كه‌ خوای مه‌زن‌و میهره‌بان ته‌نگی‌و زێقه‌تی له‌سه‌ر به‌نده‌كان لابردووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و حوكمانه‌ی له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش باسیان لێوه‌ كراوه‌، له‌سه‌ر شێوازی گشتی كه‌ خه‌ڵك له‌ ژیانیاندا خوویان پێوه‌ گرتووه‌ بنیات نراون‌و، نه‌ك له‌سه‌ر شتی شاز‌و كه‌م، بۆیه‌ زانایان ده‌رباره‌ی به‌ رۆژوبوونی ئه‌و وڵاتانه‌ دوو رایان هه‌یه‌:

یه‌كه‌م/ رای زۆرینه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌ نزیكترین وڵات حسێب ده‌كرێت، كه‌ شه‌و‌و رۆژیان تێدا عاده‌تی بێت، ئه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌وان به‌ رۆژوو ئه‌بن‌و له‌سه‌ر شێوازی ئه‌وان بڕۆن.

رای دووه‌م/ كه‌ ئه‌وه‌ زیاتر رای زانایانی سه‌رده‌م‌و فتوای ئه‌زهه‌ری له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌یه‌:
هه‌روه‌ك له‌ كتێبی (الفقه الإسلامي وأدلّته 1/498) هاتووه‌: (وزمن الصوم: من طلوع الفجر إلى غروب الشمس، ويؤخذ في البلاد التي يتساوى الليل والنهار فيها، أو في حالة طول النهار أحياناً كبلغاريا بتقدير وقت الصوم بحسب أقرب البلاد منها، أو بتوقيت مكة)، كه‌واته‌ موسڵمانی رۆژووگر له‌و وڵاتانه‌ كه‌ درێژی رۆژیان ده‌گاته‌ هه‌ژده‌ كاتژمێر، ئازاده‌ بۆخۆی یه‌ك له‌و دوو شێوازه‌ هه‌ڵبژێرێت: یان وه‌ك نزكیترین وڵات له‌ خۆیانه‌وه‌ به‌ رۆژوو بێت، كه‌ رۆژ تێیدا عاده‌تی بێت. یان به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژه‌كانی شاری مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌ به‌ رۆژوو ده‌بێت.

واته‌: به‌یانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژی وڵاتی خۆیان ده‌ست پێبكه‌ن، ئینجا به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی (مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌) به‌ رۆژوو بن‌و، دواتر رۆژووه‌كه‌یان بشكێنن.

ئه‌و رایه‌ی دووه‌م زیاتر رایێكی په‌سه‌نده‌ له‌ نێو زانایانی سه‌رده‌م، به‌وه‌ی كه‌سی رۆژووگر ئازاده‌ له‌ نێوان رۆژووی نزیكترین وڵات یان رۆژووی مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌، به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ بانگی مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌ بیكاته‌ به‌یانی‌و ئێواره‌، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ به‌یانییه‌كه‌ی وه‌كو وڵاتی خۆی ده‌ست پێ بكات، تا به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی مه‌كه‌‌و مه‌دینه‌ ده‌ڕوات ئینجا رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان
9-9-1432
9-8-2011