یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا   
لێژنەی باڵای فەتوا: پێویستە [ئەبێت حكومەتی عێراق نرخی ئاڵتونی ساڵی 1991 بۆ ناكامەكان بگێڕێتەوە]
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/02/2013 : 13:21:37
قه‌باره‌ی فۆنت


(فەتوای شەرعی)

پرسیارێكی شەرعی ئاراستەی لێژنەی بالای فەتوای هەرێمی كوردستان كراوە سەبارەت بەوەی كـــە  ئەو بڕە پارەی ناكامەكان – القاصرین- كە لەساڵی 1991 پاش ئەوەی حكومەتی بەغدا ئیدارەی كشاندۆتەوە لەهەرێمی كوردستان هەموو پارەی بانكەكانی هەرێمی لەگەڵ خۆیدا بردووە، وە پارەی چاودێری ناكامەكانی هەولێر بە بڕی (0000/168) شانزە ملیۆن‌و هەشت سەد دینار چاپی سویسڕی لەگەڵ دابووە، ئەم بڕە پارەیە بۆ كاتی خۆی زۆر بووە، بە ئاڵتون (36285) سی‌و شەش هەزارو دووسەدو هەشتاو پێنج میپقال زێڕی كردووە، بەڵام بە پارەی ئیمڕۆ (58) پەنجاو هەشت میسقاڵ زێڕ ئەكات، ئایا بە نرخی زێڕی ساڵی 1991 بێت یان بە نرخی زێڕی ئیمڕۆ..؟

وەڵام/

لێژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان پاش لێكۆڵینەوە لەم بابەتە هەستیارە بە تێكڕای دەنگ لە كۆبونەوەی رۆژی 12/2/2013، ڕایان وایە: [ئەبێت حكومەتی عێراق نرخی ئاڵتونی ساڵی 1991 بگێڕیتەوە بۆ ئەو ناكامانە].

حكومەتی ئەو كاتەی عیراق لەم كارەدا بە (غاصب) دائەنرێت، ئەوەی پێویستە لەسەر غاصب گێڕانەوەی ئەو ماڵە داگیركراوەیە یەكسەر گەر مابوو، یان هاو وێنەی گەر نەمابوو،

بەڵام میری بەرگری لە گێڕانەوەی ئەم كارە كردووە لەكاتی خۆی دا، تا دیناری عیراقی سویسڕی ڕەواجی نەماو گۆِڕا بەم پارە چاپە نوێ یە، بۆیە پێویستە لەسەر حكومەتی عیراقی نرخی ئاڵتونی ئەوكاتە بەتایبەتی بەرزترین نرخی ئاڵتون تاگۆڕینی پارەكە (أقصى القيم من وقت الغصب الى تعذر المثل) بگێڕینەوە.

وە پێویستە لەسەر كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دواداچونی ورد بۆ ئەم كارە بكەن‌و داوا لە حكومەتی عیراقی بكەن بە گێڕانەوەی پارەو پولی ئەو ناكامانە بە نرخی زێڕی ساڵانی 1991.

لای ئبین و عابدینی حەنەفی فتوای لەسەر ئەم ڕایەیە و بە فەتوای حەنەفیەكانی داناوە:

(يجب على المدين أن يؤدي قيمة النقد الذي طرأ عليه الغلاء، أو الرخص يوم ثبوته في الذمة من نقد رائج، ففي البيع تجب القيمة يوم العقد، وفي القرض يوم القبض والى هذا ذهب أبو يوسف، وعليه الفتوى عندالحنفية).

وه لای هەندێ لە (مالكی یەكان): ئەگەر گۆڕان‌و دابەزینی نرخی دراوەكە كەم بوو إعتبار بەو دابەزینە ناكرێت هەر گێڕانەوەی هاووێنەیە (رد المثل) بەڵام گەر گۆڕانەكە زۆر بوو ئەوە پێویستە قیمەتی ئەو ڕۆژەی (ان التغيير إذا كان يسيرا فلا عبرة به، ويجب أداء المثل، وأما إذا كان التغير فاحشا فالواجب أداء القيمة، وهذا قول عند المالكية، اختاره الرهوني).

لەبەر ئەو بەڵگانەی لە سەرەوە باس كراون، لێژنەی بالای فەتوای ڕای وایە كە: [ ئەبێت حكومەتی عێراق نرخی ئاڵتونی ساڵی 1991 بگێڕیتەوە بۆ ئەو ناكامانە] .

مەكتەبی تەنفیزی

 یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

لێژنەی بالای فەتوا

href=files/nakamekan1991.gif>