یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
روونكردنه‌وه‌ی لێژنه‌ باڵای فه‌توا تایبه‌ت به‌ رۆژوو‌و نوێژه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/06/2014 : 13:12:34
قه‌باره‌ی فۆنت

دوای هاتنه‌پێشی ره‌وشی ئێستای عێراق‌و، رۆییشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هێڕشێكی ده‌ستدرێژیكاری بۆ سه‌ر خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ پرسیارێكی تایبه‌ت به‌م باره‌وه‌ خرایه‌ روو ده‌رباره‌ی: ئایا دروسته‌ له‌ ره‌مه‌زان به‌ رۆژوو نه‌بن؟، ئایا ده‌توانن نوێژه‌كانیان بۆ كورتی‌و كۆكراوه‌یی ئه‌نجام بده‌ن؟.

دوای تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وه‌ڵامی هه‌ر دوو پرسیاره‌كه‌ی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ دایه‌وه‌:

یه‌كه‌م: له‌ كاتی شه‌ڕ‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌‌و پێكداداندا چۆنی پێیان ده‌كرێت ده‌توانن نوێژه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕ ئارام بوو با نوێژه‌كانیان به‌ ته‌واوی له‌ كاتی خۆیدا بكه‌ن، واته‌ به‌ درێژایی رێگه‌ بۆیان دروسته‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ترسی شه‌ڕ‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ش هه‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆیان دروسته‌ نوێژه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ ئارام بوون‌و گرفتێك نه‌ما، ئه‌وا با نوێژه‌كانیان به‌ ته‌واوی له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن.

دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌ رۆژووگرتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، مادام له‌ به‌ره‌ی جه‌نگدان وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ سه‌فه‌ردا بن، بگره‌ زیاتر له‌وه‌ش، به‌تایبه‌تی له‌و دۆخه‌ گه‌رمه‌ی تێیكه‌وتوونه‌، كه‌واته‌ بۆیان هه‌یه‌ به‌ رۆژوو نه‌بن‌و دوایی قه‌زای بكه‌نه‌وه‌.