یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
لێژنەی فەتوای هەولێر چەند بابەتێك روون دەكاتەوە كە اختلاف‌و را جیاوازی لە ناو موسڵمانان دروست كردووە
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/12/2014 : 12:04:02
قه‌باره‌ی فۆنت

لێژنەی فەتوای هەولێر چەند بابەتێك روون دەكاتەوە كە اختلاف‌و را جیاوازی لە ناو موسڵمانان دروست كردووە

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان، دانەری بینای ئیسلام وئیمان، شنەی رەحمەت ببارێتە سەر گیانی پاكی پێغەمبەری ئاخیر زەمان، لە سەر یارانی و ئێمەش بەگشتی بۆ خاتری ئەوان، زانایانی پایەدار، خوێنەرانی ئازیز:

خوای گەورە بەرزترین ئایینی بە ئێمە بەخشیوە، بەرزترین خوا پەرستی بە ئێمە داوە، ئەویش ئەنجامدانی نوێژە، هاوەلانی  پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) كاتێك داوای فێربوونی ئیسلامیان لێ دەكرد، دوای شادەو ئیمانی بەحەق یەكسەر ناوی نوێژی دەهێنا، بۆیە پێویستە زۆر بە پوختی و ڕیكوپێكی ئەنجامی بدەین، وە بزانین كەمەبەستی سەرەكی لەئەنجامدانی مەراسیمی عیبادەتەكان لەناو مزگەوت وەك نوێژی جەماعەت و نویژی جومعەو نویژی جەژنەكان .. هتد یەكێتی و یەكریزی موسلمانان و نەهیشتنی جیاوازی و زیاد كردنی خوشەویستییە لەنیوانیاندا، بەڵام بە داخەوە دەبینین لە چەند مزگەوتانی گەورە لە لایەن هەندیك پێشنوێژو بانگدەران گرنگی نادرێت بە جوانكارییەكانی ئەنجامدانی ئەو فەرزە مەزنە و جیاوازیەكی زۆر دروست كراوە لەشیوازی ئەنجامدانی ئەو مەراسیمانە كە بوەتە هۆی ئەوەی جیاوازی و ئیختلاف دروست ببێت لە ناو نوێژخوینان و ببێتە هۆی ئەوەی مەبەستە سەرەكیەكانی ئەنجامدانی مەراسیمی جەماعەت ونویژەكان لەدەست بچێت و موسولمانان مەحروم ببن لە چەندین خێرو ئەجری ئەو جوانكاری و سوننەتانەی كەپێویستە لەگەل ئەو نویژانە ئەنجام بدرێن، بۆیە لێژنەكەمان بە پیویستی زانی داكۆكی لە سەر هەندێك مەسەلە بكات و بەڵگەی پێویست لەسەر ئەو مەسەلانە ڕون بكاتەوە بەهیوای نەهێشتنی خیلاف لە ناو مزگەوتەكاندا:

1-وەڵامی بانگ بدرێتەوە لەلایەن گوێڕاگران. 

2-دوای بانگ لەلایەن بانگدەرو گوێگر سەلاوات لە سەر پێغەمبەر (درودی خودای لێبێت) لێ بدرێت. 

3-پێش نوێژە فەرزەكان زیكرو تەسبیحات بكرێت كە لە سوننەتدا هاتووە.

لە دایكی رافع ڕیوایەت كراوە ڕەزای خودای لێبێت دەفەرموێ‌ وتم ئەی پێغەمبەری خوا كردەوەیەكم پیشان بدە كە خودا پاداشتم لە سەری بداتەوە پێغەمبەری خوا درودی خودای لێبێت فەرموی(يَا أُمَّ رَافِعٍ إِذَا قُمْتِ إِلَى الصَّلاةِ فَسَبِّحِي اللَّهَ عَشْرًا، وَهَلِّلِيهِ عَشْرًا،وَاحْمَدِيهِ عَشْرًا، وَكَبِّرِيهِ عَشْرًا، وَاسْتَغْفِرِيهِ عَشْرًا، فَإِنَّكِ إِذَا سَبَّحْتِ عَشْرًا قَالَ:هَذَا لِي، وَإِذَا هَلَّلْتِ قَالَ: هَذَا لِي، وَإِذَا حَمِدْتِ قَالَ: هَذَا لِي، وَإِذَا كَبَّرْتِ قَالَ: هَذَا لِي، وَإِذَا اسْتَغْفَرْتِ قَالَ: قَدْ غَفَرْتُ لَكِ) مانای:ئەی دایكی رافع كاتێك كە ویستت نوێژ بكەی پێش نوێژ (10) جار بڵێ (سبحان الله)، (10) جار بڵێ (لا اله إلاّ الله)، (10) جار بڵێ (الحمد لله)، (10) جار بلێ (الله أكبر)، (10) جار بلێ (استغفر الله)، چونكە كەوتت (سبحان الله) خوای گەورە دەفەرموێ ئەوە بۆ منە، كەوتت (لا اله إلاّ الله) دەفەرموێ ئەوە بۆ منە، كەوتت (الحمد لله) دەفەرموێ ئەوە بۆ منە، كەوتت (الله أكبر) دەفەرموێ ئەوە بۆ منە، كەوتت (استغفر الله) دەفەرموێ ئەوە بەراستی لێت خۆش بووم.

ئەم فەرمودەیە ابن سنی لە كتێبی (عمل الیوم واللیلة) ڕیوایەتی كردووە و، شیخ ابن حجر عەسقەلانی لە كتابی (نتائج الأفكار 1/389-390) بە فەرمودەیەكی حەسەنی داناوە، و ئەلبانیش لە (سلسلة الأحاديث الصحیحة) 14/287 بە ژمارە 3338 بە حەسەنی داناوە، و چەند فەرمودەی دیكەشی لەم بارەیەوە هێناوە. 

4- پێشنوێژ لە دوای بانگ و لە دوای قامەت خەڵكان دوعای (وەسیلە) بكەن. 

چونكە ئەم دوعایە خێر و پاداشتێكی زۆری هەیە. لە عبدالله كوری عەمری كوری عاص ڕیوایەت كراوە دەفەرموێ گوێم لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو: (إذا سمعتُمُ المؤذِّنَ فقولوا مثلَ ما يقولُ . ثمَّ صلُّوا عليَّ . فإنَّهُ مَن صلَّى عليَّ صلاةً صلَّى اللَّهُ عليه بِها عشْرًا . ثمَّ سلوا اللَّهَ ليَ الوسيلَةَ . فإنَّها منزِلةٌ في الجنَّةِ لا تنبغي إلَّا لعبدٍ من عبادِ اللَّهِ . وأرجو أن أكونَ أنا هو، فمن سأل ليَ الوسيلةَ حلَّتْ لهُ الشَّفَاعةُ). كە گوێتان لە بانگ بێژ یان قامەت بێژ بوو هەر چیەكی گوت وەك ئەو دوبارەی بكەنەوە واتە وەڵامی بدەنەوە و پاشان صەلەوات لە سەر من لێ بدەن، چونكە ئەو كەسەی یەكجار صەلەواتم لە سەر لێ بدات خوای گەورە بە هۆی ئەو صەلەواتەی ئەوەوە دە جار صەلەواتی لە سەر لێ دەدات، پاشان داوای وەسیلەم بۆ بكەن لە خوای گەورە، چونكە وەسیلە مەنزڵگایەكە لە بەهەشتا خوای گەورە تەنها بۆ یەك كەس لە بەندەكانی خۆی ئامادەی كردووەو، ئومێدەوارم ئەو بەندەیە من بم جا هەر كەسێك داوای ئەو مەنزڵگایەم لە خوا بۆ بكات شەفاعەتی من حەڵاڵ دەبێت بۆی.

ئیمامی موسلیم ئەم فەرمودەیەیەی ڕیوایەت كردووە لە (صەحیحە)كەی 1/288 بەژمارە:384

جابزانن قامەتیش هەروەكو بانگە، ئەوانەی دوای بانگ سوننەتن بەهەمان شێوە دوای قامەتیش سوننەتن، لە فەرموودەی پێغەمبەر (درودی خودای لێبێت) هاتووە قامەتیش بانگەو بە قامەتیش وتراوە بانگ ئیمامی بوخاری لە پێغەمبەری خوداوە ریوایەت دەكات كە پێغەمەری خوا فەرموویەتی: ( بين كل أذانين صلاة ثم قال في الثالثة لمن شاء) واتە: لە نێوان هەر بانگ و قامەتێكدا نوێژێكی سووننەت هەیە ئەم وشەیەی سێ جار دووبارە كردەوە پاشان فەرمووی هەركەس ئارەزوو دەكات . بڕوانە: (صحیح البخاری1/128) فەرموودەی ژمارە:627.

زانایان دەفەرموون مەبەست لە وشەی (أذانين) بانگ و قامەتە بە بەڵگەی (لمن شاء) ئەگەر مەبەستی تەنها بانگی نوێژە فەرزەكان بێ و مەبەستی قامەت و بانگ نەبێ نەدەبوایە بفەرموێ (لمن شا‌ء) چونكە ئەگەر تەنها مەبەستی بانگ بێت ئەو وەختە مانای ئەوەیە له‌نێوان دوو بانگدا نویژێك هه‌یه‌ هه‌ر نوێژیك بێت نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیش ده‌گریته‌وه‌ كە واته‌مرۆڤـ  دەتوانێت نوێژە فەرزەكانیش ئەنجام نەدات، چونكە دەفەرمووێت(لمن شا‌ء) هەر كەس حەز دەكات بۆیە زانایان دەفەرموون مەبەستی نوێژی سووننەت لە بەینی بانگ و قامەتەو وشەی (أذانين) تەغلیبە مەبەستی بانگ و قامەت وەك وشەی (القمرین) وایە كە مەبەست پێی رۆژ و مانگە چەندین وشەی دیكەش لە زمانی عەرەبیدا ئەوها بەكاردێن، بۆیە زانایانی مەزهەبی حەنەفی و شافیعی وحەنبەلی دەفەرموون دوعای وەسیلە لە دوای قامەتیش سوننەتە. بڕوانە (فتح القدیر1/217، المجموع 3/ 130 والمغنی لابن قدامە 1/440). 

5- پێویستە ئیمام لە سەرەتای دەستكردن بە خوێندنی سورەتی فاتیحە ( بسم الله الرحمن الرحیم ) بەدەنگ بخوێنی لە نوێژە بەدەنگەكان ( الجهریە ):

ئەگەر چی ئەم بابەتە جیاوازی تێدا هەیە لە نێوان مەزهەبە موعتەبەرەكاندا لەبەر جیاوازی بەڵگەكانی لەسەر ئەم بابەتە ڕیوایەت كراون، بەڵام لەبەر ئەوە مەئمومەكان هەموو مەزهەبیان شافعیە پێویستە هەركەس ئیمامەتی دەكات لە نوێژە فەرزەكان بەدەنگی بەرز (بسم اللە الرحمن الرحیم) بخوینی وە‌ زانایانی مەزهەبی شافعی دەستیان بە چەند بەڵگەیەكەوە گرتووە لەم بابەتەدا و فەرموودەی ئەوان ڕاجیحە.

بەڵگەكان:أ‌- نەعیمی موجمیر ڕیوایەت دەكات دەفەرموێت نوێژم لەدوای أبوهریرە وەكرد كە نوێژی دابەست فەرمووی: (بسم اللە الرحمن الرحیم) و پاشان فاتحەی خوێند فەرمووی (آ‌مین) و خەڵكیش وتیان آ‌مین... لە كۆتاییدا دوای ئەوەی سەلامی دایەوە فەرموی:( والذي نفسي بيده إني لأَ شْبَهكم صلاة برسول الله صلى الله عليه وسلم) واتە:سوێند بەو كەسەی نەفسی من بەدەستە من لە هەموتان زیاتر نوێژەكەم بە نوێژی پێغەمبەر دەچێت.

ئەم فەرمودەیە ئیبن حەبان ڕیوایەتی كردووە زانای حەدیس شێخ شوعەیب ئەرنەئوت دەفەرموێ صەحیحە لە سەر مەرجی مسلم. بڕوانە (صحیح ابن حبان 5/100)و ئەم فەرموودەیە نەسائی و ابن خزیمە و دار قطنی وحاكم وبەیهەقیش ڕیوایەتیان كردووە.

ب- ئیبن عەبباس دەفەرموی ( كان النبِّی صلی الله علیه وسلم یجهر بسم الله الرحمن الرحیم فی الصلاة) واتە:- پێغەمبەر درودی خوای لێ بێت بسم الله الرحمن الرحیم ی بەدەنگی بەرز دەخوێند لە نوێژدا. دار قطنی ریوایەتی كردووەو بە صحیحی داناوە 2/68 بەژمارە(1160)

ج-بسم الله الرحمن الرحیم ئایەتێكە لە سورەتی فاتحە چونكە فاتحە ناو نراوە بە ( سبع المثانی ) پرسیار لە ئیمامی عەلی كرا ڕەزای خوای لێبێت لە بارەی ( سبع المثانی ) كام سورەتەیە فەرموی سورەتی فاتحەیە وتیان ئەی ئیمام سورەتی فاتحە شەش ئایەتە فەرموی ( بسم الله الرحمن الرحیم ) ئایەتێكە لە فاتحە (دار قطنی ریوایەتی كردووة 2/87 بە ژمارە 1194 و بە صحیحی داناوە. كەواتە ئەگەر ئایەتێك بێت لە فاتحە حوكمی ئایەتەكانی تری هەیەو پێویستە بەدەنگی بەرز بخوێندرێت.

هــ-لە وەڵامی ئەو فەرموودەیەی كە بخاری و مسلم لە ئەنەسی كوری مالیك ڕیوایەتیان كردووە كە ئەنەس دەفەرموێ:(صلیت خلف النبِّی صلی الله علیه وسلم وأبی بكر وعمر وعثمان فكانوا یفتتحون بالحمد لله رب العالمین...) زانایان دەفەرمون مەبەستی ئەوەیە كە بە سورەتی فاتحە نوێژیان دەست پێدەكردو هیچ سورەتێكی تریان لە پێش فاتحە نە دەخوێند.

هەر یەك لە ئیمامی سیوطی لە كتێبی تدریب الراوی 1/254 و ئیمامی عیراقی لە (الفیە)كەی و سەخاوی لە (فتح المغیث) 1/280 ئەم فەرمودەیەی ئەنەسیان بە معلل داناوە مانای ئیشی پێ ناكریت.

و-ئیمامی شافعی لە كتیبی (الأم 1/130) لە ئەنەسی كوڕی مالیك ڕیوایەت دەكات دەفەرموێ حەزرەتی موعاویە ڕەزای خوای لێبێت هاتە مەدینە پێش نوێژی بۆ خەڵك كرد ( بسم الله الرحمن الرحیم) ی لە فاتحە نەخوێند لە ڕیوایەتێك لە فاتحە خوێندی بەلام لە سورەتی دوای فاتحە نەیخوێند... كە نوێژ تەواو بو هاوەڵان لێی كۆبونەوە وتیان ئەی موعاویە ئەوە چیە دزیت لە نوێژەكە كرد (بۆیان راست كردەوە) ئەنەس دەفەرموێ‌ پاشان موعاویە ( بسم الله الرحمن الرحیم ) لە پێش فاتحەو لە پێش هەموو سورەتێك دەخوێند كە لە نوێژدا دەیخوێند.

بۆیە زانایان دەفەرمون ئەمە وەك ئیجماعیكی هاوەڵانی پێغەمبەر وایە كەواتە با ئێمەش پابەند بین بەفەرمودەی سەر مەزهەبەكەمان و لە ڕای زۆرینە لا نەدەین و ئەم سوننەتە تەرك نەكەین. 

6-دوای نوێژە فەرزەكان زۆر گرنگە زیكرو تەسبیحات بكرێت بەتایبەت زیكرە بیستراوەكان لە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت .

خوای گەورە دەفەرموێ:(وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ)(سورە:ق/40)زانایانی تەفسیر دەفەرموون مەبەستی زیكركانی دوای نویژەفەرزەكانە .

ئەبو هوریڕە رەزای خوای لیبێت دەفەرموێ گوێم لە پێغەمبەر بوو دەیفەرموو ( مَنْ سَبَّحَ دُبُرَ كُلِّ صَلَاةٍ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ ، وَكَبَّرَثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَحَمِدَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَقَالَ تَمَامَ الْمِائَةِ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٍ، غَفَرَت خطاياه وَإِنْ كَانَتْ ذُنُوبُهُ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ) رواه مسلم 1/418 بەژمارە 597.واتە:- هەر كەسێك لە دوای هەر نوێژێك (33) جار بڵێت (سبحان الله ) و (33) جار بڵێت (الحمد لله ) و (33) جار بڵێت (الله أكبر) كە دەكاتە (99) جار لە سەری سەدەمین بڵێت (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) لە هەندێك لە ڕیوایەتەكان بە زیاد كردنی ( یحی ویمیت ) لە دوای ( وله الحمد) خوای پەروەردگار لە گوناهەكانی خۆش دەبێت ئەگەر چی گوناهەكانی وەك كەفی سەر دەریا زۆر بن.

-لە ثەوبانەوە ڕیوایەت كراوە دەفەرموێ‌ پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت كە لە نوێژ تەواودەبوو سێ جار دەیفەموو: (أستغفر الله) پاشان دەیفەرموو:( اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذا الجلال والإكرام )و لە هەندێك لە ڕیویەتەكان بە زیاد كردنی وشەی ( فحینا بالسلام ) لە دوای ( ومنك السلام ) ئیمامی مسلم ڕیوایەتی كردووە 1/414 بەژمارە 592.

-وە لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە دەفەرموی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت لە دوای هەموو نوێژێك كە سەلامی دەدایەوە دەیفەرموو:(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، اللَّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ، وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ، وَلَا يَنْفَعُ ذَا الْجَدِّ مِنْكَ الْجَدُّ) ئیمامی مسلم ڕیوایەتی كردووە 1/414 بەژمارە 593.

-هەروها سوننەتە (آ‌یة الكرسی) بخوێنرێ لە ئەبو ئومامەوە ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت فەرموی:(من قرأ آية الكرسى دبر كل صلاة مكتوبة لم يمنعه من دخول الجنة إلاّ أن يموت) واتە: هەر كەسێك آیە الكرسی بخوێنی لە دوای هەمو نوێژێك ڕێگڕ نابێت لە چونە بەهەشتی جگە لە مردن نەبێ، واتە كە مرد دەچێتە بەهەشتەوە. ئیمامی نەسائی 9/44 بە ژمارە 9848 ڕیوایەتی كردوەو زانایانی حەدیس و ئەلبانی بە صحیحیان داناوە. بروانە: سلسلە اڵاحادیث الصحیحة 2/661 بەژمارە 972.

-هەروەها  سوننەت و خێرە ئەو زیكرانە بەدەنگی بەرز بوترێن بۆ ئەوەی خەڵكی فێرببن و تەركی نەكەن، وە لەسەردەمی پێغەمبەردا بەدەنگی بەرز خوێندراون. عن ابن عباس رضي اللّه عنهما ‏:‏ (أَنَّ رَفْعَ الصَّوْتِ بِالذِّكْرِ حِينَ يَنْصَرِفُ النَّاسُ مِنْ الْمَكْتُوبَةِ كَانَ عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صلى الله عليه و سلم، وَقَالَ ابْنُ عَبَّاسٍ كُنْتُ أَعْلَمُ إِذَا انْصَرَفُوا بِذَلِكَ إِذَا سَمِعْتُهُ) أخرجه البخاری1/168 بەژمارە 841 و مسلم 1/410 بەژمارە 583.

واتە:ئیبن عەبباس دەفەرموێ بەرزكردنەوەی دەنگ بۆ خوێندنی زیكرەكانی دوای نوێژ كاتێك كە خەڵكی لە نوێژە فەرزەكان تەواو دەبوون لە سەر دەمی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت) هەبوو من بەدەنگ بەرزكردنەوەی زیكرەكان دەمزانی خەڵك لە نوێژ تەواو بوون.

7-خێرزیاتر لەوە دایە ئەو زیكرانە بە كۆمەڵ ئەنجام بدرێن.

ئەبو هورەیرە و ئەبو سعیدی خودری دەفەرمون پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموی:(لا يقعد قَوْمٌ يذكرون الله عز وجل إلاّ حَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ ونَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ) واتە: هەر خەڵكێك دابنیشن لە شوێنێك زیكری خوا بكەن ئیللا فریشتەكان چوار دەوریان دەگرن و ڕەحمەتی خوا دایان دەپۆشێت و ئارامی و هێمنی بە سەریاندا دادەبەزی و خوا لای نزیكانی خۆی باسیان دەكات . ئیمامی موسلم ڕیوایەتی كردوە 4/2074 بە ژمارە (2700) . 

8-لە نوێژی بەیانی قنوت بخوێندرێ .

لە ئەنەسی كوری مالیكەوە ریوایەت كراوە دەفەرموێ:( قَنَتَ شَهْرًا يَدْعُو عَلَيْهِمْ ، ثُمَّ تَرَكَهُ ، وَأَمَّا فِي الصُّبْحِ ، فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ الدُّنْيَا)مانای: پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) ماوەی مانگێك لەهەموو نوێژە فەرزەكان دوعای قنوتی خوێند و تیایدا دوعای لەو بێ باوەرانە كرد كە كۆمەڵێك لەهاوەڵە قورئان لەبەرەكانیان شەهید كرد  كەناردبونی بۆ ئەوەی قورئانیان فێر بكەن، دوای مانگەكە وازی لێ هێنا، تەنها لە نوێژی بەیانیان بەردوام بوو لەسەر قنوت خوێندن تیایدا تا دونیای بەجیهێشت. ئەم فەرمودەیە ئیمامی بەیهەقی لە (السنن الكبری) 2/287 ریوایەتی كردووە وئیمامی نەوەوی لە مجموعدا 3/ 484 .بە صحیحی داناوە. وئیمامی مەقدیسی لە كتێبی (المستخرج من الأحادیث المختارة) 6/130 بە حەسەنی داناوە و ئیمام حافزی عیراقی لەكتیبی (طرح التثريب) 3/42 وئیبن الملقن لە كتیبی (البدر المنیر) 3/620 دەفەرمون لەهەرچوار خەلیفە ڕاشیدەكە ڕیوایەت كراوە كە لە بەیانیاندا بەردەوام قنوتیان خوێندووە. 

9-سوننەتی پێش نوێژی جومعە

سونەتێكی دیكە لەو سوننەتانەی كە پێویستە نوێژخوێنانی مزگەوتەكان تەركی نەكەن و خۆیان لەوخێرە بێ بەش نەكەن سونەتی پێش نوێژی جومعەیە چونكە چەندین بەڵگەی تەواوی لەسەر هەیە و پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێ) ئەم سونەتەی ئەنجام داوە هەندێك لەو بەڵگانە:

أ-لەئەبو هوڕەیڕەوە (رەزای خوای لێبێت) دەفەرموێ سولەیكی غەتەفانی هات بۆ مزگەوت لەكاتێكدا پێغەمبەر درودی خودای لێبێت خوتبەی جومعەی دەخوێندەوە پێغەمبەر پێی فەرموو(أَصلَّيتَ ركعتين قبل أن تجيء؟ قال:لا،قال: فصل ركعتين و تجَوّز فيهما).

قال الحافظ ولي الدين العراقي في (طرق التثريب في شرح التقريب 3/24). رواه ابن ماجه في سننه بإسناد صحيح.  واتە: ئایا دوو ركاتت كرد پێش ئەوەی بێیت بۆ مزگەوت فەرمووی نەخێر فەرمووی كەواتە دوڕكات بە كورتی بكە، زانای بەناوبانگ مەجد ئیبن تەیمیە باوكی ئیبن تەیمیە دەفەرموێ وتەی ( قبل أن تجيء) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمەبەستی پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) ئەو دوو ڕكاتە راتیبەیە كە لەپێش جومعە سوننەتە ئەنجام بدرێت نەك تحیة المسجد.

ب‌- ئیبن حەببان  لە نافع كە یەكێكە لە تابعین ڕیوایەت دەكات و دەفەرموێ‌ ئیبن عومەر (رەزای خودای لێبێت) پێش نوێژی جومعە چوار ڕكاتی سوننەتی دەكرد و درێژیشی دەكردەوەو وە لە دوای نوێژی جومعەش كە دەگەڕایەوە ماڵەوە دوو ڕكاتی دەكردو دەیفەرموو پێغەمبەر (درودی خودای لێبێت) وای دەكرد.( بڕوانە صەحیحی ئیبن حەببان) 6/227، فەرموودەی ژمارە 2476 وەئیمامی زەیلەعی لە كتێبی ( نصب الرایة 2/207)، و شیخ شوعەیب ئەرنەئوت دەفەرمون سەنەدەكەی صەحیحە لە سەر شەرتی بوخاری، وە ئەلبانی بە صەحیحی داناوە.

د-لە ئیمامی عەلیەوە ڕەزای خوای لێبێت ڕیوایەت كراوە، دەفەرموێ:(أن الرسول صلی الله علیه و سلم صلی قبل الجمعە أربعاً وبعدها أربعاً) واتە پێغەمبەری خوا پێش نوێژی جومعە چوار ڕكاتی كردووە دوای نوێژی جومعەش چوار ڕكاتی كردووە. ئەم فەرمودەیەش ئیمامی زەینەدینی عێراقی لە كتییی (طرح التثریب 3/42 ) دەفەرموێ: (إسناده جید).

هــ-پێغەمبەری خوا (درودی خودای لێبێت) دەفەرموێ:( مَا مِنْ صَلاَةٍ مَفْرُوضَةٍ إلاّ وَبَيْنَ يَدَيْهَا رَكْعَتَانِ) ئیبن حەببان ریوایەتی كردووە و شێخ شعیب ئەرنەئوت بە صحیحی داناوە واتە: هیچ نوێژێكی فەرز نیە كە لە پێشی دوڕكات سوننەت نەبێت. خۆ ئیجماعی زانایانیش هەیە لەسەر ئەوە هەیە كە نوێژی جومعە یەكیكە لە نوێژە فەرزەكان.

و-پێغەمبەری خوا درودی خودای لێبێت دەفەرموێ:(بین كل أذانین صلاة) واتە: لە نێوان هەر بانگ و قامەتێكدا نوێژێكی سوننەت هەیە، چونكە قامەتیش بە بانگ بەكارهاتووە لە فەرمودەكانی پێغەمبەردا درودی خودای لێبێت وەك رون كرایەوە.

10- بانگی دووەم بۆ نوێژی نیوەرۆی هەینی:

كاتێك كە پێویست بوو ئیمامی عوسمان (درودی خوای لە سەر بێت) بڕیاری پێداو بانگی دووەمی داهێناو، یارانی خۆشەویست هەرهەموویان یەكدەنگ بوون لە چەسپاندنی و رەخنەیان لی نەگرت كەواتە: بانگی دووەمی رۆژی هەینی بوو بە ئیجماعیكی سكوتی وەك شارحەكانی صەحیحی بوخاری ئیمامی قسطلانی و بدر الدین العینی دەفەرموون. بروانە (إرشاد الساری2/585، عمدة القاری(6/211)، وە ئەو ئیجماعەی لە سەر چەسپا زیاتر لە (1400) هەزارو چوار سەد ساڵە، بۆیە پێویستە مەلایان وخەلكی كوردستان بەردەوام ببن لە سەری وئەو ئیجماعە تێكنەدەن. وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه أجمعین.

 

لیژنەی فەتوای هەولێر، 8/محرم/1436 كوچی،1/11/2014زاینی.

هــ.بالیسانی