یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
فه‌توای شه‌رعی ده‌رباره‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆمپانیای (مێگاهۆڵدین)
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/02/2015 : 13:23:48
قه‌باره‌ی فۆنت

فه‌توای شه‌رعی ده‌رباره‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆمپانیای (مێگاهۆڵدین)

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

پرسیارێكی شه‌رعی ئاراسته‌ی لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به‌ زانینی حوكمی شه‌رعی ده‌رباره‌ی به‌شداری كردن له‌ كۆمپانیای ( مێگاهۆڵدین) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیانه‌ی له‌ بواری( التسویق الشبكی) دا له‌ رێگه‌ی ئه‌نته‌رنیته‌وه‌ كرین و فرۆشتن ده‌كه‌ن؟

 

وه‌ڵام/

لێژنه‌ی باڵای فه‌توا پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ‌ كردنی ئه‌م بابه‌ته‌  و به‌ سوود  وه‌رگرتن له‌ ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی ، له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 27/1/2015، به‌ ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م  بڕیاره‌ی  خواره‌وه‌ی دا:

دوایی لێكۆلینه‌وه‌ و به‌دوا داچوون بۆمان ده‌كه‌وت كه‌ جۆری كرین و فرۆشتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ یه‌:

كه‌ به‌شدار بوو هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌كرێ‌ گرتنی وێب سایتێك له‌ كۆمپانیاكه‌ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به‌ بری 750 دۆلار، دواتر پێویسته‌ به‌شدار بوو خه‌ڵكی خوازیاری تر بۆ كۆمپانیا په‌یدا ده‌كات، و ئه‌وانیش ده‌بێت  به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ویب سایته‌ به‌كرێ‌ بگرن و به‌هه‌مان نرخ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ، وهه‌ر كاتێك كه‌سی یه‌كه‌م توانی شه‌ش كه‌سی تر قناعه‌ت بكات و به‌شداری ئه‌م كرین و فرۆشتنه‌ بكه‌ن، ئه‌و كات كۆمپانیاكه‌ به‌شێك له‌ پاره‌ی كه‌ شه‌ش كه‌سه‌كه‌ ده‌یده‌ن به‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌درێته‌ به‌شدار بووی یه‌كه‌م .

بۆیه‌ له‌ رووی شه‌رعیه‌وه‌ به‌شداری كردن له‌م جۆره‌ كرین و فرۆشتنانه‌ ی كۆمپانیه‌كان له‌ ژێر هه‌ر ناوێك بێت ئه‌وا لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به‌ حه‌رام و ناشه‌رعی ده‌زانێت و رێگه‌ی پێ‌ نادرێت، چونكه‌:

1-ئه‌م  جۆره‌ كرین و فرۆشتانه‌ جۆرێك له‌ (غرر - فریودان) ی تێدایه‌،و سه‌رچاوه‌كانی حه‌دیس ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌: ( نهی رسول الله صلی الله علیه و سلم عن الغرر)، وه‌ پێشه‌وا (ره‌مه‌لی) له‌ نهایه‌ المحتاج فه‌رموویه‌تی: الغرر هو ما إحتمل أمرین أغلبهما أخوفهما.

2-جۆرێكه‌ له‌ خواردنی مالی یه‌كتر به‌ نابه‌جێ‌ یی ،خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: یأیها الژین أمنوا لا تأكلوا أموالكم بینكم بالباطل.

3-خه‌لتاندن و جۆرێك له‌ قومار و فێلی تێدایه‌،و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد(درووی خوای لێ‌ بێت): من غشنا فلیس منا، هه‌رووها فه‌رموویه‌تی: لا ضرر و لا ضرار.

4-زیان به‌ ئابووری ولات ده‌گه‌ینێت، چونكه‌ سالانه‌ به‌ مه‌لایین دۆلاری ئه‌م ولاته‌ ره‌وانه‌ی ئه‌م ولاته‌ ده‌كرێت كه‌ حیسابی بانكی كۆمپانیاكه‌ی لێ‌ یه‌،به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی كه‌مترین خزمه‌ت به‌ ولاتی به‌شدار بووه‌كه‌ بكرێت، و بۆ  به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێك زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ولاتێك ده‌كه‌وێت.

له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ‌ دراوه‌، لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بریاری دا كه‌:

له‌ رووی شه‌رعیه‌وه‌ به‌شداری كردن له‌م جۆره‌ كرین و فرۆشتنانه‌ ی كۆمپانیه‌كان له‌ ژێر هه‌ر ناوێك بێت ئه‌وا لێژنه‌ی بالای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به‌ حه‌رام و ناشه‌رعی ده‌زانێت و رێگه‌ی پێ‌ نادرێت، و پێویسته‌ هاولاتیانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له‌م جۆره‌ كرین و فرۆشتنانه‌ خۆیان دوور بخه‌نه‌وه‌.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

لێژنەی باڵای فەتوا

27/1/2015