یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌    *****    *****   حوکمی مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی کۆمپانیاکانی کیونێت    *****    *****   سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ...    *****    *****   جارێكى تر عه‌قه‌ڵيه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت    *****    *****   گه‌رمیان: لێژنه‌ى باڵاى ریفراندۆم و زانایانى ئاینى سنوره‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌    *****    *****   گه‌رمیان: ساڵیادى یه‌كێتى زانایان به‌رزو پیرۆز راگیرا   
حوكمى كۆچكردن بۆ وڵاتانى غه‌یره‌ موسڵمان
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/01/2017 : 10:50:27
قه‌باره‌ی فۆنت
 دیارده‌ى كۆچ كردنى مرۆڤ له‌ وڵاتى خۆی كارێكى كۆنه‌، مێژوه‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ بونى ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ له‌ سه‌ر زه‌وى، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ‌ كات و بارودۆخ زیاد و كه‌م ده‌بى، پاڵنه‌ر هۆكاره‌كانى و مه‌به‌ست و فه‌رمانه‌كانى ده‌گۆرِین و نوێ‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌گوێره‌ى كات و شوێن و هۆكاره‌كان، زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌م دواییه‌ ده‌بینین ئه‌م دیاره‌ده‌یه‌ به‌گشتى له‌ وڵاتى موسڵمانان زیاده‌ى كردووه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌ تایبه‌تیش له‌ ناو گه‌نجه‌كان، ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌رِه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ قه‌واره‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ست دان و به‌ فیرِۆ چونى هێزو توانا و بیرمه‌ندایه‌تى، كاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌بێت له‌ سه‌ر خه‌ڵك و وڵات و كۆچ كه‌ران و ئه‌م وڵاتانه‌ى كه‌ بۆى ده‌چن و لێى كۆچ ده‌كه‌ن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌ رِۆشنبیرى و داب و نه‌ریتیان جیاوازه‌، هه‌روه‌ها بیرو باوه‌رِیان و كارى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر وڵاتانى ئیسلام ، وا ده‌بێ‌ ناچار ده‌بن و زۆریان لێده‌كرێت كه‌وا بتوێنه‌وه‌ و بگونجێن له‌گه‌ڵ ئه‌م سروشته‌ نامۆیه‌ى كه‌ روى تێده‌كه‌ن و ژیان له‌ ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ نوێیه‌ى كه‌ بۆى ده‌چن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌سانێكى زۆر ئاگادارى فه‌رمانه‌ شه‌رعییه‌كان نینه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌م كۆچ كردنه‌، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى زۆر له‌م پرسیارانه‌ كه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێن له‌م باره‌یه‌وه‌، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌م دیارده‌ ترسناكه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت،به‌گوێره‌ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌داواداچونى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندن به‌م بابه‌ته‌و فه‌رمانه‌كانى ، لێژنه‌ى فه‌تواى باڵا دانیشتنێكى ساز كرد  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ مه‌كته‌بى ته‌نفیزى  یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان له‌ رۆژى پێنج شه‌ممه‌ له‌ 24/ربیعى یه‌كه‌م / 1438ك به‌رامبه‌ر 23/12/2016 ، له‌ پایته‌ختى هه‌ولێر ... به‌ دانیشتنێكى تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌: