یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   ساڵی نوێی كۆچیتان پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مه‌لا سه‌عیدی قه‌ڵادزێ كۆچی دوایی كرد   
دیاریكردنی بری زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ 1439
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/05/2018 : 12:40:35
قه‌باره‌ی فۆنت

دیاریكردنی بری زه‌كات و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ.... {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} [النحل: 43]. 

لێژنه‌ی باڵای فتوا له‌ هه‌رێمی كوردستان  له‌ به‌رواری 29ی شه‌عبانی 1439 كۆچی به‌رامبه‌ر 15/5/2018 كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی  دیاری كردنی بڕی سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ و زه‌كات بۆ ساڵی 2018 ی زاینی، دوای گفتوگۆیه‌كی تێرو ته‌سه‌ل له‌م باره‌وه‌ و ڕاوێژ له‌ گه‌ڵا كه‌سانی پسپۆر له‌ كاری بازار و فرۆشتنی دانه‌وێله‌ ......... هتد  گه‌یشتینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی خواره‌وه‌ :

1- زه‌كاتی فیتر ( سه‌رفیتره‌ ) له‌ ساڵی دووه‌می كۆچی وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو واجب كرا له‌ سه‌ر موسڵمانان، و هه‌ر له‌م ساڵه‌ شدا رۆژی ره‌مه‌زانیش واجب بوو، عبدالله كوری عومه‌ر ( خوایان لێ‌ رازی بێت ) ئه‌فه‌رموێ‌: ( فرض رسول الله زكاة الفطر صاعاً من تمرٍ أو صاعاً من شعيرٍ على العبد والحُرّ والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين وأمر بها أن تؤدي قبل خروج الناس الى الصلاة ) رواه البخاري  برقم 1053، ومسلم برقم 948.

2- هه‌ر موسلمانێك باری دارایی ئه‌وه‌نده‌ هه‌بێت كه‌ زیاد بێت له‌ پێداویستی خۆیی و ئه‌وانه‌ی بژێو و خه‌رجیان له‌ سه‌ره‌، ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژی جه‌ژندا پێویسته‌ سه‌رفیتره‌ بدات هی خۆیی و ئه‌وانه‌ش كه‌ خه‌رجیان ده‌كات.

3- دروسته‌ له‌ رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌ر فیتره‌ ده‌ر بكات،به‌لام نابێت بخرێته‌ دوایی نوێژی چه‌ژن،چونكه‌ له‌ شه‌وی چه‌ژن واجب ده‌بێت، پێشه‌وا شافعی (رحمه‌ الله) به‌لایه‌وه‌ دروسته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بدرێت و كێشه‌ نیه‌، باشترین كاتیش له‌ دوایی پازده‌ی ره‌مه‌زانه‌ چونكه‌ فه‌رموده‌ی ( أغنوهم عن الطواف يوم العيد) رواه البيهقي في السنن الكبرى برقم 7990، به‌ڵگه‌یه‌كه‌ به‌ ته‌نها شه‌وی جه‌ژن ناكرێت، و ئه‌بێت چه‌ند رۆژێك پێش جه‌ژن بێت .

4- سه‌رفیتره‌ له‌ چی بدرێت ؟ جه‌ماوه‌ری زانایان ( مالكی ، شافعی ، حه‌نبه‌لییه‌كان ) ڕایان وایه‌ ئه‌بێت قوت بێت واته‌: گه‌نم و دانه‌وێله‌، به‌ڵام له‌ لای پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ و هاوه‌ڵانی و(متأخرین) ی زانایانی شافیعی و هه‌روه‌ها عومه‌ری كوری خه‌تتاب و سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوری عبدالعزیز و ئیمامی بوخاری دروسته‌ له‌ جیاتی قوت نرخه‌كه‌ی بدرێت،واته‌: پاره‌ بێت، كه‌وا بوو ئه‌صل قوته‌ (گه‌نم و جۆ و دانه‌وێله‌) له‌ روانگه‌ی فه‌رموده‌كه‌وه‌، به‌لام زانایان فه‌رمویانه‌ ( يجوز أنْ يعدل عنه الى إخراج القيمة لضرورة أو حاجة أو مصلحة راجحة  فيجزي حينئذ) دروسته‌ له‌ جیاتی قوت پاره‌ بدرێت له‌كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران، جا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بار وگوزه‌رانی خه‌لك زۆر گۆرانكاری به‌ سه‌ردا هاتووه‌ خه‌لكی  هه‌ژارو ده‌ست كورت له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌كو پێویست سوود مه‌ند نابن له‌م جۆره‌ خوارده‌مه‌نیانه‌ كه‌ له‌ ده‌قی فه‌رموده‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له‌ دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه‌ ئه‌وه‌ی بار وگوزه‌رانی خه‌لك زۆر گۆرانكاری به‌ سه‌ردا هاتووه‌ خه‌لكی  هه‌ژارو ده‌ست كورت له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆماندا وه‌كو پێویست سوود مه‌ند نابن له‌م جۆره‌ خوارده‌مه‌نیانه‌ كه‌ له‌ ده‌قی فه‌رموده‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له‌ دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه‌ به‌ ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی نایه‌ته‌دی، هه‌ربۆیه‌ :  

لێژنه‌ی بالای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ موسولمانانی خه‌لكی كوردستان ڕاده‌گه‌ینێ كه‌ دروسته‌ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌كانیان به‌ پاره‌ بده‌ن به‌ هه‌ژاران له‌ بڕی دانه‌وێله‌كان بێ هیچ گومان و دوو دڵیه‌ك ،كه‌وا بوو هه‌موو تاكێكی موسولمان ئازاده‌ له‌ وه‌ی گه‌نم و دانه‌وێله‌ ده‌دات له‌ جیاتی سه‌رفیتره‌ یا پاره‌ له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوو حه‌نیفه‌ به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی.

5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره‌: ئه‌وه‌ی گه‌نم یا جۆ یا برنج ئه‌دات واته‌( قوت)، ئه‌ندازه‌ی واجبـی سه‌رفیتره‌ بۆ هه‌ر مرۆڤێك گه‌وره‌ یا بچوك پیاو یا ئافره‌ت یه‌ك صاعه‌ له‌ قوتی غالبـی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا واجب بوه‌، كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 2500 گرام دووكیلۆو پێنجسه‌د گرام، ئه‌ویشی پاره‌ بدات : بۆ هه‌ر كه‌سێك 3000 سێ‌ هه‌زار دیناری عێراقی .

6- فیدیه‌ی ره‌مه‌زان : ئه‌وه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته‌ سه‌ر ئیتر به‌ هۆكاری پیری یا نه‌خۆشی یاخود سكپری و شیردان وه‌یا هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی، ده‌توانی فیدیه‌ی بدات، بۆ هه‌ر رۆژه‌ك شه‌ش سه‌د گرام له‌ برنج یا گه‌نم هتد، واته‌:  بۆ هه‌موو مانگه‌كه‌ 18 كیلۆیه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی  پاره‌ ئه‌دات ئه‌وا به‌پێ‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی ( فیدیه‌ و كفاره‌) وه‌ك یه‌ك وایه‌ ، بۆیه‌ بۆ هه‌ر رۆژێك 3000 سێ‌ هه‌زار دیناره‌ وه‌ك سه‌رفیتره‌، وه‌ بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان 90000 نه‌وه‌ت هه‌زاره‌ دیناره‌.

7- بڕی ئه‌ندازه‌ی زه‌كات : دیاره‌  پاره‌  ته‌خمین ئه‌كرێت به‌ ئالتون و زیو ، واته‌: ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی بیست میسقال ئالتوون، یا دووسه‌د دیرهه‌م زیو بو زه‌كاتی تیاواجب ئه‌بێت.

له‌ رۆژگاری ئه‌مرۆشدا (زیو) وه‌كو عومله‌یه‌كی ره‌سمی مامه‌له‌ی پێوه‌ ناكرێت، زیاتر هه‌ر ئالتوون كه‌ عومله‌یه‌كی ره‌سمی و نێوده‌وله‌تی یه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی بالای فه‌توا له‌ ئیستادا پاره‌كه‌ ته‌خمین ئه‌كات به‌ ئالتوون، وه‌ بڕی ئه‌ندازه‌ی زه‌كات به‌ پاره‌ 4.500.000 چوار ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار مه‌زنده‌ ده‌كرێت.

واته‌ : هه‌ر هاولاتیه‌ك ئه‌م بڕه‌ پاره‌ییه‌ی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سورابێته‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ له‌ هه‌ر ملیۆنێك بڕی بیست و پێنج  هه‌زار دینار زه‌كات بدات.

8- سه‌باره‌ت به‌و هاولاتیانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، ئه‌وا  له‌و ولاته‌ بڕی چه‌ندیان دیاری كرد بۆ سه‌رفیتره‌ ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ بدات، وه‌ ده‌توانێت له‌كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به‌پێ‌ ی ئه‌و بڕه‌ی كه‌ له‌و ولاته‌ی تێیدا ئه‌ژیت بۆی بده‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ولاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره‌ له‌و ولاته‌ دیاری نه‌كرا بو وه‌یا نه‌یئه‌زانی، ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك  له‌ 10000 دیناری عیراقی كه‌متر نه‌بیت بدات .. ... والله سبحانه وتعالى أعلم.

 

 

 

 

                                    لێژنه‌ی باڵای فه‌توا

                                          یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

هه‌ولێر: 15/5/2018 زاینی -    29 / شه‌عبانی 1439 كۆچی

http://www.zanayan.org/partuk/ZakatFitrFidya2018.pdf