یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ڤه‌ری ئاكرێ‌‌و شێخان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: پێنجه‌مین خولی شیاندنی‌ په‌یمانگای كوردستان بۆ وتاربێژان كرایه‌وه‌    *****    *****   ڕۆڵی ئیسلام له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌‌و رۆشنبیركردنی تاك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ سه‌ردانى شارى سلێمانى ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران‌و شه‌قڵاوه‌ی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   هه‌ولێر: سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ مامۆستا مه‌لا ئيحسان و مامۆستا مه‌لا وه‌يسى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: نوێنەری مەجمەعی عالمی تەقریبی ئیسلامی سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانى عێڕاق سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزى يه‌كێتى زانايان ده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى پاراستنى سه‌نگى سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله عليه‌وسلم- ده‌كاته‌وه‌    *****    *****   ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌   
حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/05/2018 : 11:20:55
قه‌باره‌ی فۆنت

حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ .... فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ)

سوپاس بۆ خودای په‌روه‌ردگار،درود و سلاو بۆ گیانی  پێغه‌مبه‌ر و یار و یاروه‌رانی ....

بێگومان به‌ رۆژووبوونی مانگی ره‌مه‌زان  له‌ سه‌ر هه‌موو موسلمانێكی بالغ واجبه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌هانه‌( عوزر)ێكی شه‌رعی هه‌بوو ئه‌وا شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێگاچاره‌ی گونجاوی بۆ داناوه‌، یه‌كێك له‌و به‌هانه‌ ( عوزره‌) شه‌رعیانه‌ی كه‌ مۆله‌ت دراوه‌ ئافره‌ت به‌ رۆژوو نه‌بێت، دووگیانی ئافره‌ت یا شیردانه‌ به‌ كۆرپه‌له‌، به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌ ترسی باری ته‌ندرووستی دایكه‌كه‌ به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ رۆژوو نابێت و ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی رۆژووه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر دایكه‌كه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی به‌ رۆژوو نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌بارچوون یان تێكچوونی باری ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌كه‌ هه‌بوو، ئه‌وه‌ واجبه‌ رۆژووه‌كه‌ بگرێته‌وه‌و فیدیه‌ی رۆژووه‌كه‌ش بدات. و( فیدیه‌ )كه‌ش بریتیه‌ له‌ به‌خشینی مشته‌ خواردنێكی مام ناوه‌ندی له‌ خواردنی شاره‌كه‌.

به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست كه‌ ئیمامی تورموزی ریوایه‌تی كردووه‌ ده‌فه‌رمووێت: (إن الله وضع عن المسافر الصوم و شطر الصلاة، وعن الحامل أو المرضع الصوم) رواه الترمذى عن أنس الكعبي برقم 2408 .

بۆیه‌ زانایانی فیقهی ئیسلامی باسیان كردووه‌ كه‌ مۆله‌تپێدانی شكاندنی رۆژو دراوه‌ به‌: گه‌شتیار،نه‌خۆش، پیری په‌ك كه‌وته‌، ئافره‌تی دووگیان، ئافره‌تی شیرده‌ر. إعانة الطالبين ج2 ص242. و: الفقه المنهجي ص204.

 

لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر : 15/ 5/2018 زاینی

29 ی شه‌عبانی 1439 كۆچی

http://www.zanayan.org/partuk/DwGiyan-u-SHirder1439.gif