یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   یادی مه‌ولودی فه‌خری کائینات له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وەزارەتی ئەوقاف؛ له‌باره‌ى كۆچى دوايى مامۆستايێكى ئايينى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات   
به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروست نازانین
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/08/2018 : 11:55:36
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان .

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌كانی كۆمپانیای Qnet .

دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌مان له‌ به‌رواری 29/ ژی الحجه‌ / 1438 به‌رامبه‌ر به‌ 20/9/2017 به‌ ژماره‌ ( 12/2017 ) له‌ هه‌شت لاپه‌ڕه‌دا فه‌توایه‌كی به‌ مه‌رج و سنورداریدا به‌ دروستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Qnet وه‌ تیایدا به‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی ( 17 ) مه‌رج و دارشته‌ی فیقهی ڕێگه‌پێدرا بوو كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو بكرێت . .

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆ لێژنه‌كه‌مان ڕوون بویه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ هه‌ندێك له‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ‌ نه‌كردووه‌ به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌ زێڕ و وه‌رگرتنی ڕسومات و ته‌حایول له‌ مامه‌ڵه‌كاندا و نا به‌رامبه‌ربونی نرخی كاڵاكان له‌ ته‌ك نرخی بازاڕدا به‌ شێوازێكی زۆر ترسناك كه‌ نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی تر هه‌یه‌ له‌ خودی مامه‌ڵه‌كاندا ، هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زایی گه‌نجان له‌ تێكڕای پڕۆسه‌كه‌ و نا حاڵی بونیان له‌ مافه‌كانیان كه‌ له‌ فه‌توا پێشوه‌كه‌ماندا به‌ دوور و درێژی ڕونكرابویه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی فه‌تواكه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ لێژنه‌كه‌مانه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێ نه‌درا بوو .. وێرای هه‌ندێك ورده‌كاری تر كه‌ سه‌رپێچی و ده‌رچوونه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی فه‌تواكه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا كه‌ له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ شاهێد حاڵه‌كانه‌وه‌ له‌ تێكڕای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ئاگادار كراینه‌ته‌وه‌و به‌دواداچونمان بۆ كردووه‌ له‌ به‌ر ئه‌مانه‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا : .

1- هه‌ڵپه‌ساردنی فه‌توای پێشوترمان ژماره‌ ( 12/2017) له‌ 20/9/2017. .

2- له‌ دوای ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به‌ دروستی نازانین و داوایش له‌ كۆمپانیای ناوبراو ده‌كه‌ین فه‌توای پێشومان ژماره‌ (12/2017) به‌كار نه‌هێنێت بۆ ڕاكێشانی هاوبه‌ش . .

خوای گه‌وره‌ هاوكاری راستگۆیانه‌ ... وصلی الله تعالی علی سیدنا محمد واله‌ وصحبه‌ أجمعین .

لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان .

هه‌ولێر ... كوردستان .

1/ ذو الحجه‌ 1439 ك به‌رامبه‌ر 12/8/2018 ز .

ده‌قی فه‌توایه‌كه‌ به‌ (PDF) له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌: .

http://www.zanayan.org/partuk/Qnet13820181.pdf