یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات    *****    *****   پرسەنامە.. مامۆستا مەلا هادی سلیم فەتاح کۆچی دوایی کرد    *****    *****   توێژینەوەیەکی وردو تێرو تەسەل لەبارەی (حەیزو نیفاس لە شەریعەتی ئیسلام)ەوە    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەک چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: لەناو کورد مزگەوت ناوەندێکی گەورەی دینداری و زانستی و هۆشیاری نیشتمانی بووە    *****    *****   لقی موسڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات    *****    *****   حوكمی كڕینی كارتی مۆبایل به‌ قه‌رز و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌ حازر به‌كه‌متر    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روون دەکاتەوە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی تاتۆ كردن و خاڵ كوتان روون دەکاتەوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی دهوک دەکات   
حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/02/2021 : 18:58:00
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل له‌ سه‌ر سه‌ربانی ماڵان و شوێنی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ فه‌رمی نوسراوی كرد بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ ژماره‌ ( 537) له‌ به‌رواری 27/10 /2020  بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌م تاوه‌رانه‌ زیانیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، تاوه‌كو به‌به‌رچاو ڕۆشنییه‌وه‌ فه‌توا له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ ژماره‌ ( 326) له‌ به‌رواری 27/ 1/2021 وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نیان دایه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بورجانه‌ به‌پێی ستانده‌ری ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ داڕێژراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (WHO) و (ITU) كه‌ دوو رێکخراوی جیهانین، وه‌ تا ئێستا زیانه‌كان دیاری نه‌كراوه‌و ده‌رنه‌كه‌وتوون و تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ر نه‌كه‌وتوون، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دایه‌وه‌:

له‌ ئێستادا دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌ دروسته‌ به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

1- به‌ پێی ئه‌و ستاندارو ڕێكارانه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره‌  دیاریان كردوون دابنرێن.

2- هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌.

3- هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕه‌چاوی عورف وعاده‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێت و تا بكرێت له‌ شوێنه‌ چۆڵه‌كان دابنرێت.

والله تعالى أعلم

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك