یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات    *****    *****   لەسەر داوای یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف داواکاری گشتی سکاڵای سزایی لەسەر (لوقمان کەریم) دەجوڵێنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا مقداد محمد سعيد کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەزیری تەندروستی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   قائيمقامی قەزای شێخان سەردانی لقی شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رشید محمد علی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەپێناو ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان دەکات   
حوكمی كڕینی پاره‌ له‌شه‌ودا به‌ته‌له‌فون پاشان فرۆشیار له‌ به‌یانیدا بیخاته‌ سه‌ر ژماره‌ حیسابی كڕیار
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/04/2021 : 00:45:30
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سورة‌ النحل: 43)

الحمد لله، والصلاه‌ والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی آ‌له وأصحابه ومن والاه.  وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتی حاجی ئیبراهیم له‌ سید صادق وهه‌ندێك له‌ خاوه‌ن نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌ پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ كڕینی پاره‌ له‌شه‌ودا به‌ته‌له‌فون پاشان فرۆشیار له‌ به‌یانیدا بیخاته‌ سه‌ر هه‌ژماری حیسابی كڕیار؛ چونكه‌ له‌ شه‌ودا بانكه‌كان داخراون و ناتوانرێ ده‌سته‌جێ به‌ قه‌بضی حوكمی پاره‌كه‌ قه‌بچ بكرێ و بخریته‌ سه‌ر هه‌ژماری هه‌ردوو لا، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری2/2/ 2021م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌:

ئاشكرایه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی كڕین یان فرۆشتنی پاره‌ به‌پاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كڕیار و فرۆشیار له‌ مه‌جلیسی عه‌قده‌كه‌ و ده‌ست به‌ده‌ست پاره‌كان له‌ یه‌كتری وه‌ر بگرن، وه‌ له‌م دواییانه‌دا دوای ئه‌وه‌ی كڕین وفرۆشتن وبازرگانی پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینی زانایان فه‌توایاندا كه‌ فرۆشتن و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ ڕێی هه‌ژماری بانكیش حوكمی وه‌رگرتنی شه‌رعی هه‌یه‌ و به‌ ده‌ست به‌ده‌ست هه‌ژمار ده‌كرێت وپێی ده‌وترێ (القبض الحكمی)، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پاره‌ فرۆشراوو كڕدراوه‌كه‌ یه‌كسه‌ر و له‌یه‌ك كاتدا بگوازرێنه‌وه‌ سه‌ر هه‌ژماره‌ بانكیه‌كانی هه‌ردوولا.

بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ كڕین وفرۆشتنه‌ كه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا هاتووه‌ به‌تاڵه‌؛ چونكه‌ هه‌ر وه‌ك چۆن قه‌بچی حه‌قیقی نییه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ی كه‌باس كرا بۆ قه‌بچی حوكمیش تیایدا نه‌هاتۆته‌ دی، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك وه‌عد وبه‌ڵنێك كڕیارو فرۆشیار ئه‌م قسه‌یه‌ تۆمار بكه‌ن له‌ سه‌ر یه‌كتری وسبه‌ینی مامه‌ڵه‌كه‌یان به‌ شێوه‌ شه‌رعیه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن، وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌شدا چونكه‌ نه‌بووه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ی ته‌وا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان په‌شیمان بوه‌وه‌ بۆی هه‌یه‌، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی وه‌عد وبه‌ڵێنه‌ و شتێكی ناپه‌سه‌نده‌ له‌ شه‌رعدا.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

3 رجب 1442ك = 15شوباتی 2021ز = 27 ڕێبه‌ندانی 2720ك