یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
حوكمی بابه‌ته‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/06/2021 : 13:26:07
قه‌باره‌ی فۆنت

 قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} [سورة النحل: 43] .

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌/فه‌رمانگه‌ی هۆشیار كردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و ڕاگه‌یاندن به‌ نوسراویان ژماره‌ 627 له‌ به‌رواری 5/5/2021 ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا بوون به‌ حوكمی شه‌رعی و گرنگی بابه‌ته‌ ژینگه‌ییه‌كان و، هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژینگه‌، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 18/5/2021 دوای لێكۆڵینه‌و وردبوونه‌وه‌ له‌ پرسیاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز وفه‌رموده‌ و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر-علیه الصلاه‌ والسلام-له‌م باره‌یه‌وه‌و، وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و به‌ تایبه‌تی سه‌رچاوه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی كه‌ مه‌زهه‌بی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌و، هه‌روه‌ها  گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌سته‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی  خواره‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌:

         وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م : ژینگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌وێته‌ خانه‌ی مافی خه‌ڵكه‌وه‌( حق الناس)، كه‌واته‌ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر هه‌ر جۆرێك له‌ جۆره‌كانی ژینگه‌ وه‌ك : ئاو وخاك و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رو ڕووه‌ك هتد .. تاوانه‌و كارێكی ناشه‌رعییه‌و، له‌ ڕۆژی دواییدا لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت،  وهه‌روه‌ ها له‌ خانه‌ی تێكدان و شێواندندا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی نادروست و حه‌رامه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ] [سورة الأعراف : من الآية: 85]چونكه‌ تێكڕای بونه‌وه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی ته‌واو و هاوسه‌نگ دروست كراوه‌ و هیچ شتێك تیایدا كه‌م یان زیاد نییه‌، ته‌نانه‌ت مێشوله‌یه‌كیش وه‌ك په‌روه‌ردگارمان ئاماژه‌ی پێ كردووه‌ له‌ ئایه‌تی[إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا][سورة البقرة:من الآية:26].

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دووه‌م : له‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌ركه‌سێك ته‌نانه‌ت به‌ ناڕاسته‌وخۆش ببێته‌ هۆكار بۆ كوشتنی مرۆڤێك به‌ ناحه‌ق به‌شێك له‌ تاوانی كوشتنه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه‌واته‌ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری پیس ده‌كات به‌هۆی دووكه‌ڵی زیاد و نایاسایی كارگه‌كه‌ی یان ئۆتۆمۆبیل و به‌گه‌ڕخه‌ره‌كه‌ی یان هه‌ر ئامێریكی دیكه‌، یان مادده‌ كیمیاوی و زیانبه‌خشه‌كان تێكه‌ڵ به‌ ووزه‌ ده‌كات و به‌و هۆكارنه‌وه‌ خه‌ڵكی توشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ترسناك ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆكاری مردنیان ئه‌و كه‌سه‌ به‌شداره‌ له‌ تاوانی مردنه‌كه‌دا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ] [سورة الإسراء : من الآية: 33].

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری سێهه‌م: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی (ئاو) سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌:خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ][سورة الأنبياء : من الآية: 30]، پێویسته‌ ده‌ستی پێوه‌ بگیرێت وهیچ كارێك نه‌كرێت ببێته‌ هۆی پیس بوونی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ][سورة الأعراف : من الآية: 31]  وه‌ ڕێگری كراوه‌ له‌ كه‌مترین تێكدان و پیسكردنی ئاوو سه‌رچاوه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیز- علیه الصلاه‌ والسلام - ده‌فه‌رموێت:( لا يبولَنّ أحدُكم في الماءِ الدائم) [متفق علیه]، كه‌واته‌ هه‌ر پیسكردن و به‌ فیڕۆدانێكی ئاو و سه‌رچاوه‌كانی كارێكی نادروست و حه‌رام وڕێگه‌ پێدراو نیه‌.

 سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری چواره‌م: خاوێن ڕاگرتنی خاك وپارێزگاری كردن لێی دیسانه‌وه‌ كارێكی واجبه‌ و پیویسته‌ موسوڵمانان به‌ ته‌واوه‌تی پاك و خاوێنی خاكیان بپارێزن، كه‌واته‌ فڕێدانی زبڵ و خاشاك له‌ شوێنی نه‌شیاو و ڕۆكردنی پاشماوه‌ی نه‌وتی ڕه‌شی كارگه‌كان و هاوشێوه‌كانی كارێكی حه‌رامه‌و ده‌ستدرێژی كردنه‌ بۆ سه‌ر مافی گشتی و نه‌وه‌كانی داهاتوو كه‌ ئه‌وانیش هاوبه‌شن له‌م خاكه‌دا، پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان - علیه الصلاة والسلام -  ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار) [أخرجه ابن ماجة والدار قطني عن أبي سعيد –رضي الله عنه-].

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری پێنجه‌م: هه‌ر كارێك ببێته‌ هۆی بێزار كردنی به‌رامبه‌ر له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا سه‌رپێچییه‌و كارێكی نادروسته‌، كه‌واته‌ هه‌ كه‌سێك به‌ ده‌نگی به‌رزی ڕادیو یان ته‌له‌فیزیۆن یان ئۆتۆمبیل یان ماتۆَڕ سكیل..هتد، به‌رامبه‌ره‌كی بێزار بكات گوناهبار ده‌بێت و پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش - علیه الصلاة والسلام - ده‌فه‌رموێت: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده) [متفق عليه من حديث أبي موسى–رضي الله عنه-]، واته‌:"موسوڵمانی ته‌واو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ تێكرای موسوڵمانان له‌ ده‌ست و زمانی سه‌لامه‌ت بن"، ئه‌مه‌ش ده‌قێكی گشتییه‌و هه‌موو جۆره‌ ئازار دان و بێزار كردنێك ده‌گرێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری شه‌شه‌م و حه‌ته‌م: كوشتنی هه‌ر ئاژه‌ڵێك بۆ ئاره‌زوو  بازی یان له‌ كاتی زاوزێیدا، یان له‌ ژینگه‌ی خۆیدا بێت وبێ زیان گه‌یاندن بژێێت كارێكی حه‌رامه‌، جگه‌ له‌و پینج ئاژه‌ڵه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ فه‌رموده‌ دروسته‌كاندا ئاماژه‌یان پێكراوه‌ كه‌ له‌ ئاوه‌دانیدا دروسته‌ بكوژرێن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان وسامانی خه‌ڵك نه‌ك بۆ حه‌زو ئاره‌زوی نه‌فس.

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری هه‌شته‌م: سوتاندنی دره‌خت و دارستان به‌مه‌ست یان بێ مه‌به‌ست كارێكی نادروست و حه‌رامه‌ و هه‌ركه‌سێك ئه‌م كاره‌ بكات له‌ڕوی شه‌رعه‌وه‌ زامن ده‌كرێت و پێویسته‌ زیانه‌كه‌ی ببژێرێت، و سه‌باره‌ت به‌ سوتاندنی زه‌ویشه‌وه‌ له‌ لایه‌ن جوتیارانه‌وه‌ ، هه‌ركاتێك ده‌ركه‌وت له‌ ڕوی زانستی و ژینگه‌ییه‌وه‌ زیانبه‌خشه‌ ئه‌وه‌ كارێكی نادروست و حه‌رامه‌ .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا پێشتر له‌ به‌رواری 23/4/ 2019  ڕونكردنه‌وه‌ی شه‌رعی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌ گشتی و ڕاوكردنی نادروست و نایاسایی به‌ تایبه‌تی ، هه‌روه‌ها له‌ به‌رواری 11/9/2016 حوكمی سوتاندنی گیانداران به‌ زیندوویی ڕوون كردۆته‌وه‌.

 بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسایتی زانایان (www.zanayan.org) به‌شی فه‌توا.

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

5 شوال 1442 كۆچی/ 18ئایار 2021زاینی/26 گوڵان 2721 كوردی.