یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقا شێخان یا زانایان پێشوازی ل قایمقامێ قەزا شێخان دكەت    *****    *****   د.ئەنەس دۆسکی وەک نوێنەری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقا شێخان یا ئێكەتیا زانایان كۆمبونا خۆیا مانگانە گرێدا    *****    *****   زاخو: بەرپرسێ لقا زانایان بەشداری د رێوڕەسما وەرگرتنا ئیجازەكا زانستی دكەت    *****    *****   هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاخو: لقا زاخو یا ئێكەتیا زانایان بەشداری د سەمپۆزیۆما پاراستنا خیًزانی دا دكەت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ قوربانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/07/2021 : 11:09:52
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وێڕای پیرۆزباییكردنی هاتنی ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌ موسڵمانان، هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌ن قوربانی بكه‌ن، چونكه‌ قوربانیكردن یه‌كێكه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی خێر‌و پاداشتێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌، له‌و باره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت ڕۆژی جه‌ژنی قوربان چ له‌وه‌ خێرترنیه‌ كه‌ حه‌یوانێك سه‌رببڕی له‌پێناوی خوا‌و بیكاته‌ قوربانی، وه‌فه‌رمویه‌تی هێشتا خوێنه‌كه‌ ناگاته‌ سه‌ر زه‌وی لای خوا قبوڵ ده‌بێت، وه‌ده‌فه‌رموێ‌: ئێوه‌ دڵی خۆتان به‌ قوربانی خۆش بكه‌ن، چونكه‌ قوربانی له‌ ڕۆژی دواییدا ده‌بێته‌ وڵاغ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر پردی سیرات، پێغه‌مبه‌رمان به‌ ده‌ستی خۆی به‌رانی به‌قۆچی كردۆته‌ قوربانی.

ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسیارێكیش كه‌ خه‌ڵك زۆر پرسیار له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، دروسته‌ كه‌سێك لێره‌ بكه‌نه‌ وه‌كیلی خۆیان‌و، لێره‌ قوربانیان بۆ بكه‌ن.

دووه‌م: بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش كه‌ چوونه‌ته‌ حه‌ج، بۆیان دروسته‌ له‌ مه‌كه‌ یان لێره‌ قوربانی بكه‌ن، به‌ڵام باشتر وایه‌ قوربانی لێره‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاره‌كانی ئێره‌ لێی سوودمه‌ند ببن، ئه‌وه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ مه‌كه‌ی پیرۆز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوربانی ئه‌نجام ده‌درێت.

سێیه‌م: قوربانیكردن بۆ منداڵێك، كه‌ نه‌گه‌ییشتبێته‌ ته‌مه‌نی بلۆغبوون‌و خۆناسین دروسته‌، به‌ڵام بۆی ده‌بێته‌ سه‌ده‌قه‌. بۆیه‌ چاكتر وایه‌، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ گه‌ییشته‌ حه‌دی بلۆغبوون دووباره‌ قوربانی بكاته‌وه‌.

چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ ته‌سلیمكردن به‌ ده‌زگا خێرخوازیه‌كان، دروسته‌ ئه‌گه‌ر جێگای متمانه‌ بن، به‌ڵام باشتر وایه‌ له‌ كاتی سه‌ربڕینه‌كه‌ خاوه‌ن قوربانی ئاماده‌ بێت، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت هه‌ر دروسته‌.

پێنجه‌م: گواستنه‌وه‌ی قوربانی له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌، ته‌نها له‌و كاته‌دا دروسته‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ زۆر هه‌ژار‌و پێویست بێت.

شه‌شه‌م: قوربانی نه‌زر ته‌نها ده‌درێته‌ ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی‌و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی بیخوات‌و، مه‌گه‌ر به‌ میوانداری له‌ ماڵێكی دیكه‌ بیخوات، وه‌ نابێت قوربانی نه‌زر بدرێته‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندیش. به‌ڵام قوربانی سوننه‌ت دروسته‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بیخوات‌و، هه‌روه‌ها بدرێته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش.

حه‌وته‌م: قوربانیكردن بۆ مردوو واجبه‌ ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبێت، دروسته‌ به‌ میراتی به‌جێماوی قوربانی بكرێت، به‌ڵام ده‌بێ‌ هه‌موو میراتگره‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، یان كه‌سێك به‌ ماڵی خۆی بۆی بكات.

هه‌شته‌م: دروسته‌ به‌بێ‌ پرس پێكردن كه‌سێك قوربانی بۆ كه‌سێكی دیكه‌ بكات.

نۆیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ گیانداری قوربانیش بزن‌و مه‌ڕ هه‌ر یه‌كیان به‌یه‌ك قوربانی ده‌چێت به‌ مه‌رجێك بزن دوو ساڵی ته‌واو كردبێت‌و مه‌ڕیش یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت، ڕه‌شه‌ وڵاغیش یه‌ك به‌ حه‌فت قوربانی ده‌بێت‌و مه‌رجه‌ دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. پێویسته‌ ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه‌ ده‌یكاته‌ قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت لاوازی بكات، واته‌: لاواز‌و شێت‌و كۆره‌‌و نه‌خۆش‌و جده‌‌و له‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام حه‌یوانی بێ‌ قۆچ یان قۆچ شكای ده‌بێت ئه‌گه‌ر لاوازی نه‌كردبێت، وه‌ئه‌گه‌ر گوێی هه‌ردڕا بو یان كون كرابو ئه‌وا ده‌بێت به‌مه‌رجێك هیچی لێنه‌كرابێته‌وه‌، وه‌حه‌یوانێ ئه‌گه‌ر هه‌مو ددانه‌كانی كه‌وتبێ‌ نابێت بۆ قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك دوانێكی شكابو یان كه‌وتبو ئه‌وا قه‌یدی نیه‌، له‌قوربانی كردندا ئاژه‌ڵی نێر‌و مێ‌ فه‌رقیان نیه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر نێره‌ خه‌سیویش بێت ده‌بێت.

ده‌یه‌م: كاتی سه‌ربڕینی قوربانیه‌كه‌ش له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌ دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات تاكۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، له‌هه‌مو كاته‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ دروسته‌.

یازدەهەم: سەرۆکی خێزان دروستە مەڕێک یان بزنێک بکاتە قوربانی بۆ خۆی، هەروەها تەواوی ئەندامانی خێزانەکەیشی لە وێنەی پاداشتیدا (مثل الثواب) بە نزا بەشدارییان پێ بکات، نەک لە خودی قوربانیەکەدا.

دوانزە: لە مەزهەبی ئیمامی شافیعی دروست نییە گواستنەوەی قوربانی بۆ زیاتر لە دووری کورتکردنەەی نوێژ واتە هەشتاو چوار کێلۆمەتر.. بۆیە بۆ کاتی زۆر پێویست بە گواستنەوەی قوربانی پێویستە تەقلیدی مەزهەبی ئیمام ئەبوو حەنیفە بکرێت ..