یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات    *****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
به‌لاغی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 16:35:18
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ میهره‌بان
[واعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا ولَا تَفَرَّقُوا]
رۆژی (8/5/2010 زایینی) به‌رامبه‌ر (25/5/1430كۆچی) ده‌سته‌ی (ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی) هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو به‌ڕێزان نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌ هه‌ولێر، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرا، كه‌ خۆی له‌ بارودۆخی تایبه‌تی عێراق ده‌بینیه‌وه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و، سه‌رقاڵبوونی هه‌موو لایه‌ك به‌م پڕۆسه‌یه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه‌دا گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی قۆناغی ئێستای یه‌كێتی زانایان كرا، له‌ خزمه‌تكردن به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان‌و داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ یه‌كێتی زانایان ماڵی یه‌كه‌می زانایانی ئایینی بێت‌و، تا سه‌ر ئێسقانیش پارێزه‌ری ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و ماف‌و ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان ده‌بین.
له‌ دوماهی دانیشتنه‌كه‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی (30) كه‌س له‌ (31) ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو، له‌ ده‌نگدانێكی ئاشكرا‌و ئازاددا (11) زانای ئایینی متمانه‌ی زۆرینه‌یان پێدرا، كه‌ (24) ده‌نگیان پێدرا، له‌ به‌رامبه‌ر ته‌نها (6) ده‌نگ، كه‌ ده‌نگیان نه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ش به‌ كۆده‌نگی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردران، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:
1/ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی. سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان.
2/ مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی. جێگری سه‌رۆك.
3/ مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌ وه‌رتی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
4/ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافیعی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
5/ مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
6/ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵای ئاكرێ‌. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
7/ مامۆستا شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
8/ مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌ده‌مین كه‌لاری. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
9/ مامۆستا شێخ به‌هائه‌ددین نه‌قشبه‌ندی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
10/ مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
11/ مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
له‌ كۆتاییشدا له‌ زانایانی ئایینی ده‌خوازین، كه‌ ئێمه‌ خۆمان به‌ خزمه‌تكاری ئه‌وان ده‌زانین‌و، پێویستیمان به‌ پشتیوانی به‌ڕێزیان هه‌یه‌‌و، هه‌موو باره‌گاكانی یه‌كێتی زانایانیش ماڵی یه‌كه‌می ئه‌وانن، ئه‌وانیش خاوه‌ن ماڵن‌و، بۆ هه‌ر گرفت‌و كێشه‌یه‌كیش ئێمه‌ به‌ نزیكترین كه‌سی خۆتان بزانن.
داواش له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و، هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، پشتیوانمان بن بۆ به‌رگریكردن له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیه‌نمان‌و، داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی.
ئه‌وپه‌ڕی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیش له‌گه‌ڵا سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی‌و پیشه‌یی‌و جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌به‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌موومان به‌ جیاوازی توێژ‌و بیروبۆچوونه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌ل‌و نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏25‏/05‏/1431 كۆچی
18/ گوڵانی/ 2711 كوردی
‏08‏/05‏/2010 زایینی