یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات    *****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر بڕیاری سوتاندنی قورئان له‌ ئه‌مه‌ریكا
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/09/2010 : 19:57:02
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

(إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا)

موسڵمانانی به‌ڕێز
هاوڵاتیانی كوردستان
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت

وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، كلێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه‌ له‌ رۆژی یازده‌ی ئه‌یلول قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، به‌م بۆنه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین، پێمان وایه‌ ئه‌م كاره‌ هه‌ڵقوڵاوی جه‌هل‌و تێنه‌گه‌ییشتنی ئه‌و قه‌شه‌‌و هاوشێوه‌كانیه‌تی له‌ ناوه‌ڕۆكی قورئانی پیرۆز.

هه‌روه‌ك پێمان وایه‌ ئه‌م كاره‌ كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بیت، به‌تایبه‌تی له‌ جیهانی ئیسلامی، كه‌ ئه‌و قورئانه‌ فێری كردووین موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كان به‌ درێژایی مێژووی ئیسلامی پێكه‌وه‌ بژین.

بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ك ته‌نها سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ پیرۆزیه‌كانی ئیسلام‌و برینداركردنی هه‌ستی موسڵمانانه‌، به‌ڵكو كارێكی گێره‌شێوێنی نامه‌سئولانه‌یه‌ بۆ رۆحی مرۆیی‌و یه‌كتر قبوڵكردن، به‌تایبه‌تی كه‌ قه‌شه‌ به‌ناوی كلێساوه‌ ئه‌نجامی ده‌دات‌و، داوای گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ لی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر وێنه‌ی دیموكراسی‌و ئازادی ئایینی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. هه‌روه‌ك كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا‌و جیهانی ئیسلامی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه‌ ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی زۆری دا بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌.

بۆیه‌ داوا له‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، رێ‌ له‌و كاره‌ تێكده‌ره‌ بگرن، هه‌روه‌ك داوا له‌ موسڵمانانیش ده‌كه‌ین، ئه‌م كاره‌ كاریگه‌ری نه‌كاته‌ سه‌ر رۆحی ته‌ساموح‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ هه‌ڵقولاوی په‌یامی قورئانی پیرۆزه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ گوزارشت له‌ مه‌سیحیه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ وه‌ڵامی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌ ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی موسڵمانه‌ پتر پابه‌ندی په‌یامی ئیسلام بێت‌و، وه‌ڵامی ئه‌م كاره‌ به‌ خوێندنی قورئان‌و زیندووكردنه‌وه‌ی پتری قورئان‌و خۆ شاره‌زاكردن له‌ قورئان‌و كارپێكردنی ده‌بێت.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏9‏/9‏/2010