یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات    *****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
روونكردنه‌وه‌یك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌توایه‌كی ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/09/2010 : 11:20:31
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان

[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ]

جه‌ماوه‌ری كوردستان

موسڵمانان‌و هه‌ڵگرانی سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌ب‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان

هه‌میشه‌ خه‌ڵكانێك هه‌ن چاویان به‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایێت‌و، هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن دڕك‌و گرفت له‌ نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن، هه‌ندێك جار به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌، هه‌ندێك جاریش به‌ناوی ئایین‌و مه‌زه‌به‌وه‌ هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئاریشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بری ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان، كوردستان بكه‌نه‌ گۆمی خوێن‌و له‌ یه‌ك به‌ربوون، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌مان دیتن ویستیان به‌ناوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌ گرفت دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ناوی رێكخراوی مه‌سیحی‌و جوله‌كه‌‌و ئیسلامی‌و ئێزدیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ گه‌لانی كوردستان به‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ قه‌ت ده‌رفه‌تیان بۆ ئه‌وانه‌ دروست نه‌كردووه‌‌و هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ژیان قوڵتر بۆته‌وه‌.

له‌ دواهه‌مینی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ كار بۆ لێكترازانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌و فه‌توایه‌یه‌، كه‌ (عبد المنعم مسته‌فا حلیمه‌) ناسراو به‌ (ئه‌بوبه‌سیر ته‌رتوسی) كه‌ ناوی موفتی جیهادیه‌كانی له‌ خۆی ناوه‌، كه‌ وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی كوردی ده‌كات.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ تووندی ره‌تی قسه‌كانی ناوبراو ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و، دڵنیاشی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و‌و هاوشێوه‌كانی مایه‌پووچ‌و بێ ده‌ره‌نجام ده‌مێننه‌وه‌، بۆشی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئیسلام ئێمه‌ی فێركردووه‌ به‌ درێژایی مێژوو وه‌ك هه‌موو ولاتانی ئیسلامی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ مه‌سیحی‌و ئاینه‌كانی دیكه‌ بژین‌و، قه‌تیش دۆستایه‌تی شه‌یتانمان نه‌كردووه‌ كه‌ ویستوومانه‌ كورده‌ ئێزدیه‌كان به‌ پێێ‌ ویستی خۆیان له‌ نێو گه‌لی خۆیان بژین، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌ دۆستی شه‌یتان ده‌زانێت، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی به‌ دۆستی شه‌یتان بزانیبا، كه‌ به‌ زه‌بر‌و زوڵمه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی كوردی له‌ ئێزدیه‌كان بستێننه‌وه‌‌و، بۆ خۆیان ببه‌ن.
قورئانیش له‌لای ئێمه‌ قه‌ت سوكایه‌تی پێنه‌كراوه‌، بگره‌ پیرۆزترین‌و گه‌وره‌ترین‌و به‌ڕێزترین كتێب له‌لای گه‌لی كورد قورئانی پیرۆزه‌، حه‌ڵاڵكردنی خوێنی گه‌لی كوردیش به‌م بیانوانه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ ده‌ڵێت: (ژیانتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌‌و له‌لای ئێمه‌ نییه‌، جگه‌ له‌ دوژمنداری‌و رق‌و كینه‌ هیچی ترتان له‌لای ئێمه‌ نابێت)، ئه‌و قسانه‌ لوتكه‌ی نه‌زانی ئه‌وه‌ بۆ گه‌لی كورد، چۆن زمانت گرت‌و قه‌ڵه‌مت نووسی، كه‌ خوێنی هه‌موو گه‌لی كورد حه‌ڵاڵا بكه‌ی، ئه‌و كوردانه‌ی مزگه‌وت‌و قورئان‌و ئیسلام‌و خوا‌و پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ خوێن‌و دڵمان تێكه‌ڵاو بووه‌، دڵنیاش به‌ به‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌ قه‌ت گه‌لی كورد له‌ ئیسلام سارد نابێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌رم‌و گوڕتر ده‌بین، چونكه‌ ئێمه‌ ئیسلاممان له‌ پێغه‌مبه‌ر‌و قورئانمانه‌وه‌ ناسیووه‌، كه‌ فێری خۆشه‌ویستی‌و هاوكاری‌و خوداپه‌رستی‌و پێكه‌وه‌ژیانیان كردووین، دڵنیاش به‌ ده‌رفه‌ت ناده‌ینه‌ هاوبیره‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئوممه‌تی ئیسلامیمان ببه‌نه‌ ده‌رێ‌‌و، ئه‌و جاره‌ به‌ناوی كوفر‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن بۆ شێواندن‌و تێكدانی باری ژیانی كوردستان. خۆزگه‌ یه‌ك له‌ هه‌زاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان له‌سه‌ر قورئان ئه‌و كاته‌ بووایه‌، كه‌ حكومه‌تی به‌عسی قورئانی پیرۆزی له‌ گوند‌و دێهاته‌كانی كوردستان ده‌سووتاند.

كه‌سیش خێری به‌ ئێمه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ لێره‌ ده‌ژین، كه‌ ئێستای هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی ژیانمان له‌ كوردستان لێ‌ بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ زێدی باب‌و باپیرانمانه‌‌و، خه‌ڵكانی دیكه‌ هاتوونه‌ كوردستانیان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌‌و، وڵاتی ئێمه‌یان به‌ زوڵم‌و سته‌م داگیر كردووه‌.

هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره‌ فه‌توا‌و قسانه‌، كه‌ بۆنی فیتنه‌‌و كوشتار‌و تێكدانی ئاساییشی كوردستانی لێ دێت، له‌ خه‌ڵكانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌‌و ئایینێكه‌وه‌ ده‌ربچن، ئامانج لێێ‌ تێكدانی باری ژیان‌و گوزه‌ران‌و ئارامی كوردستانه‌، پێویسته‌ له‌ ئاست مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ بكه‌ین.

هه‌روه‌ك داوا له‌ مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و شه‌به‌كه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، پتر ده‌ست به‌ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان گرن‌و، ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ن به‌ناوی مه‌سیحیه‌ته‌وه‌ كه‌س پشێوی له‌ كوردستان نه‌نێته‌وه‌‌و، یان كه‌سانێك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بیه‌وێت ئێزدیه‌كان له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد داببڕێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م ئامانجی دوژمنانه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌میشه‌ هه‌وڵ بده‌ن وێنه‌ی كورد وه‌كو خۆی پیشان بده‌ن، نه‌ك خوانه‌خواسته‌ ده‌رفه‌ت بدرێته‌ كه‌سانی تووندڕه‌و، كه‌ خه‌ڵكێكی ساده‌ له‌ دژی وڵاته‌كه‌مان فریو بده‌ن.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
كوردستان/ هه‌ولێری پایته‌خت
‏30‏/9‏/2010