یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
بەیاننامەیەكی هاوبەش دەربارەی وتاری هەینی تایبەت بە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/12/2010 : 14:12:37
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای گەورە‌و میهرەبان
رۆژی یەكشەمە (19/12/2010) لە هۆڵی لیژنەی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لە نێوان لیژنەكانی ئەوقاف‌و یاسایی بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف‌و سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و چەند ئەندامێك لە لیستە جیاوازەكانی پەرلەمان‌و زانایانی ئایینی دەربارەی بەكارهێنانی وشەی (جێندەر) لە یاسای وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان، كە بە هەڵە شیكردنەوەی دەستەواژەی (جێندەر) لەلایەن هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی لە وتاری هەینی رۆژی (17/12/2010)، دوای گفتوگۆیەكی چڕ‌و پڕ بە پێویستمان زانی ئەم خاڵانەی خوارەوە روون بكەینەوە:

1/ هیچ یاسایەك لە پەرلەمانی كوردستان بەناوی (یاسای جێندەر) دەرنەكراوە.

2/ پەرلەمانی كوردستان پابەندە بە دەستووری عێراقی فیدڕاڵ مادەی (2) بڕگەی یەكەم (أ): (نابێت یاسایەك دابندرێت لەگەڵ حوكمە جێگیرەكانی ئیسلام ناتەبابێت). وە هەروەها پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستانیش جەغتی لەسەر هەمان بڕگە كردۆتەوە.

3/ پەڕلەمانی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە پاراستن‌و پارێزگاریكردن لە بەها باڵاكانی كۆمەڵگای كوردستان دووپات دەكاتەوە.

4/ هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، كە پڕۆسەی هاوسەرگیری تەنها بە پێی یاسای باری كەسی‌و شەرعی دەبێت.

5/ مەبەستی پەڕلەمانی كوردستان لە بەكارهێنانی وشەی (جێندەر) ئەو راڤە هەڵەیە نەبووە، كە لەلایەن هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی بۆی كراوە، لە هەمان كاتیشدا وەزارەتی ئەوقاف‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەڕلەمان‌و یەكێتی زانایان كاری جیددی دەكەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ لابردنی ئەم لێك تێنەگەییشتنە.

د. بەشیر خەلیل
سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف

شێروان حەیدەری
سەرۆكی لیژنەی یاسایی

كامیل حاجی عەلی
وەزیری ئەوقاف

مەلا عەبدولا مەلا سەعید
سەرۆكی یەكێتی زانایان

ئارام قادر
لیستی كۆمەڵی ئیسلامی

ناسكە تۆفیق
لیستی یەكگرتووی ئیسلامی

د. زانا رەئوف
لیستی گۆڕان

گولیزار قادر
لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی

دكتۆرە جیهان ئیسماعیل بنیامێن
لیستی رافیدەین

یەشار نەجمەدین
لیستی چاكسازی تروكمان