یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی مووچه‌ی بن دیوارو دوو موچه و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە‌   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی حه‌رامكردنی فیدڕالیه‌ت
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2011 : 21:14:15
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی ئێمه‌ بوو، كه‌ دكتۆر عه‌بدولكه‌ریم زێدان، له‌ رێگای هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین، فه‌توایه‌كی ده‌رباره‌ی حوكمی شه‌رعی فیدڕالیه‌ت له‌ ئێراق بڵاوكردۆته‌وه‌، بی پێی قسه‌كان، زێدان داواكردنی فیدڕالیه‌تی به‌ حه‌رام زانیوه‌‌و، هه‌روه‌ها به‌ دروستی داناوه‌، ئه‌وانه‌ بكوژرێن، كه‌ داوای فیدڕالیه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه‌ گوناهێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه‌‌و، پێویسته‌ موقاته‌عه‌ بكرێن.

ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، وێڕای نیگه‌رانیمان، كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی له‌م ئاسته‌ی ئێراقی ئه‌م جۆره‌ قسه‌‌و لێدوانانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌، پێشمان وایه‌ –هه‌رچه‌نده‌ قسه‌كانی تایبه‌ته‌ به‌ فیدڕالیه‌تی ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان- به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا بێویژدانیه‌كی گه‌وره‌شه‌ ده‌رهه‌ق گه‌لی كورد، كه‌ له‌ بری سه‌ربه‌خۆیی داوای فدڕالیه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی ئێراق ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون نییه‌ له‌ ئیسلام‌و، په‌رته‌وازه‌كردنی موسڵمانان نییه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بێت، ئه‌وه‌ عه‌ره‌ب ده‌بێ‌ له‌ مێژه‌ له‌ ئایین ده‌رچووبن، كاتێك جیابوونه‌وه‌یان له‌ خه‌لافه‌تی عوسمانی به‌ شۆڕش ناوبردووه‌‌و، نه‌ك فیدڕالیه‌تیان قبول بووه‌، به‌ڵكو بوونه‌ته‌ چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جودا جودا، بۆیه‌ ده‌خوازین، ئه‌و قسانه‌، كه‌ هی زانایێكی وه‌ك ئه‌و نینه‌، بۆ مه‌به‌ستێكی دیكه‌ بێت‌و، روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌‌و، له‌و مێژووه‌ جوانه‌ی بانگخوازی هه‌یه‌تی، كۆتاییه‌كه‌ی به‌ شتێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ نه‌بێت.

ئه‌و ده‌قانه‌ش، كه‌ ئه‌و به به‌ڵگه‌ هێناویه‌تییه‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه‌ به‌ڵگه ی شه‌رعی‌ بۆ فه‌تواكه‌ی.

هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌و كاته‌ی وڵاتانی موسڵمانان بوونه‌ته‌ چه‌ندین وڵاتی جودا جودا، فیدڕالیه‌ت كه‌مترین مافی شه‌رعی گه‌لی كورده‌، كه‌ وه‌ده‌ستی بهێنێت.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏27‏/01‏/2011