به‌ناوی خوای مهزنو دلۆڤان
(إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ)
بهداخو كۆستێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بیست، له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان رۆژی 21/3/2011 قورئانی پیرۆز سووتێندرا، ئێمه له یه‌كێتی زانایانه‌وه زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته تووندرۆیه ده‌كه‌ین‌و، ئه‌نجامده‌رانی به كه‌سانی دوور له هه‌ستی مرۆڤانه‌و گیانی پێكه‌وه‌ژیان داده‌نێین، چونكه ئه‌م كارانه ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت له‌وانه‌یه كاره‌ساتی گه‌وره‌و جه‌رگبری به‌دوای خۆیدا بهێنێت، بۆیه ئه‌و كاره پێش ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیكردن بێت به ئیسلام‌و موسڵمانان، دروستكردنی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی به درێژایی مێژووی ئیسلام له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌ر ماوه، بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه وشیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین‌و، نه‌هێڵین ببێته ده‌رگای فیتنه‌و ئاشووب، هه‌روه‌ها به‌خۆداچوونه‌وه‌ش بێت بۆ موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره پتر پابه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به گشتی‌و قورئانی پیرۆز به‌تایبه‌تی بن. گله‌ییشمان له راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌یه به‌راستی هیچ گرنگیان به‌و رووداوه مه‌زنه نه‌دا، له كاتێكدا چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا ته‌نها باسی سووتاندنی كرا، مێزگردو چه‌نده‌ها ناره‌زایی به‌رز بوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان راگه‌یاندنه‌كان به گشتی‌و راگه‌یاندنی كوردی (له ناویشیان راگه‌یاندنی ئیسلامی) به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵوێستی وه‌كو پێویستیان نه‌بوو.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26/03/2010 |