یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
126 كه‌س له‌ گه‌وره‌ زانایانی موسڵمانان له‌ جیهان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدادی ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/09/2014 : 14:08:30
قه‌باره‌ی فۆنت

زیاتر له‌ 120 كه‌س له‌ گه‌وره‌ زانایانی موسڵمانان له‌ جیهاندا، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ ناوه‌ند‌و مه‌ركه‌زه‌ ئیسلامیه‌ هه‌ره‌ باڵاكانی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌ن، نامه‌یه‌كی كراوه‌ ئاراسته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن‌و، تێیدا سه‌ركۆنه‌ی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ كاره‌ به‌ناو دینیه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

نامه‌كه‌ له‌ (25) لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌‌و به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچووه‌‌و، پڕاو پڕ پشتیان به‌ستووه‌ به‌ ئایته‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت‌و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی فیقهی ئیسلامی.

نامه‌كه‌ به‌ روونی ئیدانه‌ی ئه‌و ئازاردان‌و كوشتن‌و خاپووركردنه‌ ده‌كات كه‌ تووندڕه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ناوچه‌كانی بن ده‌سه‌ڵاتیان له‌ عێراق‌و سووریا دایان هێناوه‌.

نامه‌كه‌ تێیدا هاتووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ خراپی ئیسلامیان راڤه‌ كردووه‌‌و، ئیسلامیان كردۆته‌ ئایینی دڵره‌قی‌و وه‌حشیه‌ت‌و ئازاردان‌و كوشتن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ش سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ ئیسلام‌و موسڵمانان‌و ته‌واوی جیهان.

گرنگی نامه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌، كه‌ پشتیان به‌ به‌ڵگه‌گه‌لێكی هه‌ڵقوڵاو له‌ بیر‌و باوه‌ڕ‌و عه‌قیده‌ی ئیسلامی به‌ستووه‌ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی هه‌ر یه‌ك ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه‌ خۆی به‌ خه‌لیفه‌ داناوه‌، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌دنانی وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ری ده‌كه‌ن، بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ بۆ كاره‌كانیان‌و راكێشانی سۆزی زیاتری موسڵمانان بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان.

نامه‌ كراوه‌كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌غدادی‌و چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و شوێنكه‌وتوانیان كراوه‌، هه‌روه‌ك ئاراسته‌ی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كراوه‌، كه‌ گریمان ده‌كرێت بچنه‌ ریزه‌كانیان، یان سۆزیان بۆ ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ موسڵمانانه‌ی چوونه‌ ژێر ئاڵای ئه‌م رێخراوه‌‌و له‌ ریزه‌كانیان ده‌جه‌نگن، هه‌روه‌ها به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌شێ‌ بچنه‌ ریزه‌كانیان ئه‌م نامه‌یه‌ بخوێننه‌وه‌‌و، تا هه‌ڵه‌‌و پووچی كاره‌كانیان ئه‌م رێكخراوه‌‌و سه‌ركرده‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وێت.

شایانی باسه‌ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی به‌شداری نامه‌كه‌یان كردووه‌‌و واژۆیان له‌سه‌ری كردووه‌، كه‌ ژماره‌یان (126) كه‌سه‌ له‌ ئه‌هلی سووننه‌نه‌‌و، له‌ ته‌واوی جیهانی ئیسلامی به‌شداریان كردووه‌، هه‌ر له‌ ئه‌ندۆنیساوه‌‌و گبره‌ تا ده‌چێته‌ مه‌غریب‌و وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا‌و به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا‌و به‌لجیكا، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌ شه‌وقی عه‌لام موفتی ئێستای میسر‌و، عه‌لی جومعه‌ موفتی پێشووی ئه‌م وڵاته‌‌و، مسته‌فا جیریك موفتی بۆسنه‌‌و، محه‌مه‌د سه‌عد ئه‌بوبه‌كر سوڵتان سۆكوتو‌و له‌ نێجیریا‌و، دین شه‌سمه‌دین سه‌رۆكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی موحه‌مه‌د له‌ ئه‌ندۆنیسیا‌و، دكتۆر ئه‌حمه‌د كوبه‌یسی كه‌سایه‌تی ئایینی عێراقی به‌ناوبانگ، ئه‌حمه‌د شوقه‌یرات بانگخوازی ئیسلامی‌و عه‌مر خالید بانگخوازی ئیسلامی، شێخ عه‌بدولا بن بیه كه‌سایه‌تی ناسراوی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، دكتۆر سه‌عده‌دین هیلالی كه‌سایه‌تی فیقهی ناسراو، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و هه‌شت كه‌س له‌ زانایانی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف‌و چه‌ندان گه‌وره‌ زانا‌و بانگخواز‌و بیریاری ئیسلامی سه‌رتاسه‌ری جیهان.

له‌ كۆتایی نامه‌كه‌دا داوا له‌ سه‌ركرده‌‌و ئه‌ندامانی ده‌وله‌تی ئیسلامی ده‌كه‌ن به‌ خۆیان دابچنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌‌و، پێویسته‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌‌و تۆبه‌ بكه‌ن‌و، ده‌ست له‌ ئازاردان بگێڕنه‌وه‌ بۆ ئایینی ره‌حمه‌ت‌و میهره‌بانی بگه‌ڕێنه‌وه‌.

 

 

تەواوی نامەکە لەم لینکەی خوارەوە بخوێنەوە:

 

http://www.zanayan.org/partuk/resale%20maftwhe.pdf