یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە   
بەیانامەی یەکێتی زانایان بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٤٥ ساڵ بەسەر دامەزراندنییەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2015 : 11:27:19
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)

بەرێزان: وا (٤٥) ساڵ بەسەر رۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لە (21/9/1970) بە چاودێری و ئامادەبوون و راسپاردەی مەلا مستەفای بارزانی لە شارەدێی گەڵالەی باڵەکایەتی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری زانایانی ئاینی لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان دامەزرا. لەم رۆژەدا وێڕای پیرۆزباییکردن لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان بەتایبەتی مامۆستایانی  ئاینی، کە هەمیشە رەمزی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان بوونە، جارێکی دیکە پەیمان دەدەین بەردەوام دەبین لەسەر ئەو ئامانجانەی یەکێتیەکەمانی بۆ دامەزرا، ئەوانیش داکۆکیکردن لە ماف و خواستەکانی زانایانی ئاینی و، هەمیشە پێکەوەگرێدانی هەر دوو شاباڵی ئاین و نیشتیمان، بۆ خزمەتکردن بە وڵات و قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان و تەبایی لە نێوان سەرجەم ئاین و مەزەب و نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان.

بەرێزان:

ئەمرۆ نیشتیمانەکەمان بە دۆخێکی پر ناسۆری تێپەڕ دەبێت، بەتایبەتی شەڕی تیرۆریستانی داعش و لێکترازانی ناوخۆیی باڵە سیاسیەکان و رۆیشتنی گەنجان بۆ هەندەران و قەیرانی ئابووری و بێ مووچەیی فەرمانبەران، بۆیە لێرەوە جارێکی تر تەئکید دەکەینەوە، کە هەموو لایەك بە ئەرکی ئاینی و نیشتیمانی و مرۆڤانەی خۆیان هەڵبستن و ناوماڵی کوردستان رێکبخەنەوەو، ئەو ململانێ تەسکە حزبیانە بخەنە ئەولاوەو، دەست لە ناو دەستی یەك بنێن بۆ چەسپاندنی عەدالەت و برایەتی و یەکریزی. هەر ئەمەش تاکە چەکی بەکارمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەهامەتیەکان و سارێژکردنی برینەکان.

 

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

 

21/9/2015