یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی مانگی مه‌ولود    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: به‌درێژايى مێژوو؛ حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئاينيه‌كانى كوردستان مه‌ڵبه‌ندى ديندارى و هيممه‌تبه‌رزى و پاراستنى مۆركى نه‌ته‌وه‌يى بووه‌    *****    *****   حوكمی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ شه‌ريعه‌تى ئيسلامدا    *****    *****   ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى زانایان؛ كۆبونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى ئه‌نجامده‌دات    *****    *****   زانايانى ئاينى ئيسلامى كوردستان گردبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن    *****    *****   روونكرنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی كه‌ركوك    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان؛ پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌قفى سوننى موسڵ ده‌كات    *****    *****   شێخ تاريق ئه‌لسوێدان: كورد؛ گه‌لێكى سته‌مديده‌يه‌ و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى ئابوورى به‌سه‌ريانه‌وه‌ جائيز نيه‌    *****    *****   پرسه‌نامه‌ی یه‌کێتی زانایان بۆ وه‌فاتی مام جه‌لال    *****    *****   یه‌كێتی زانایان وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر ده‌داته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆکی یه‌كێتی زانایان به‌ توندی وه‌ڵامی وتاربێژی مزگه‌وتی تاران ده‌داته‌وه‌‌   
روونکردنەوەی زانایان دەربارەی دەستدرێژیکردنە سەر مامۆستا مەلا فەتاح ناوبەرگەیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/02/2016 : 13:06:53
قه‌باره‌ی فۆنت

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

شەوی رابردوو 17/18-2-2016 کەسانێکی نادیار بە دەستڕێژی گوللە دەسدرێژیان کردۆتە سەر ماڵی مامۆستا مەلا فەتاح ناوبەرگەیی لە شاری هەولێر ، بەڵام سوپاس بۆ خوا مامۆستاو خانەوادەکەی ساخ و سەلامەتن.

وەکو لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و، پێشمان وایە ئەوە تەنها دەستدرێژیکردنە سەر ماڵی مامۆستا نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ شێواندنی ئارامی هەولێری پایتەخت، بۆیە داوا لە دەستگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەموو رێگاکان بگرنە بەر بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم کارەو گەیاندنیان بە سزای خۆیان. بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی کوردستان بەتایبەتی هەولێری پایتەخت بەردەوام بێت و، ژیانی هاوڵاتیانیش لە ژیان و ماڵی خۆیان سەلامەت بن، بەتایبەتی زانایانی ئایینی کە هەمیشە داکۆکیکارن لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی و کۆمەڵایەتی کوردستان.

 

لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

18/2/2016