یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
لقی هه‌ولێرئیدانه‌ی هێڕشکردنه‌ سه‌ر ما‌مۆستا نادر کانیکورده‌یی ده‌کات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2016 : 14:50:35
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

دوێنێ له‌ دوای نوێژی هه‌ینی چه‌ند که‌سێك ده‌ستدرێژیان کردۆته‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا نادر که‌نیکورده‌یی له‌ مزگه‌وته‌که‌ی له‌ شاری هه‌ولێر، ئێمه‌ وه‌کو یه‌کێتی زانایان ئه‌م کاره‌ دوور له‌ نابه‌رپرسیارێتییه‌ به‌ تووندی ئیدانه‌ ده‌که‌ین و، به‌ کارێکی تێکده‌رانه‌و گێره‌شێوێنی ده‌زانین.

ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ مێژووی گه‌لی کورددا بخشێنینه‌وه‌، ده‌بینین هه‌میشه‌ زانایانی ئایینی خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌رز بوونه‌، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌ین ئه‌م هه‌سته‌ خه‌ریکه‌ به‌ره‌و سستی و کاڵبوونه‌وه‌ ده‌چێت، هه‌موو لایه‌کیش له‌م هه‌نگاوه‌ زیانمه‌ند ده‌بین، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا ده‌که‌ین هه‌موو لایه‌ك به‌ هاوڵاتیان و به‌رپرسان و زانایانی ئایینییه‌و ئه‌م پێگه‌یه‌ بپارێزن، کارێك نه‌کرێت که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ئه‌م پێگه‌یه‌ بله‌رزێنێت.

پێشمان وایه‌ مامۆستایان مافی خۆیانه‌ له‌گه‌ڵ ژان و ئازاره‌کانی هاوڵاتیان دابن و، داکۆکی له‌ داخوازی هاوڵاتیان بکه‌ن، له‌ هه‌مان کاتیشدا پێمان وایه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی ئایینی وه‌کو مێژووی پڕ سه‌روه‌ریان پارێزگاری له‌ ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن.

هه‌روا داوا له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ده‌که‌ین ئیجرائاتی تووند بگرنه‌ به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کارا نامه‌سئولانه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك له‌سه‌ر گیان و ماڵیان دڵنیا بن.

 

لقی هه‌ولێری

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

20/2/2016