یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   لقى چه‌مچه‌ماڵى يه‌كێتى زانايان؛ ئيدانه‌ى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان ده‌كات    *****    *****   كه‌ركوك: مامۆستا شێخ شۆڕش شێخ له‌تيف تاهيرى به‌رزنجى كۆچى دوايى كرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   گۆڤاری ( په‌یامی زانایان ) ده‌كەوێته‌وه‌ بەر دیدی خوێنەرانى    *****    *****   روونكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی زه‌رده‌شتیه‌كان    *****    *****   ستانده‌ر؛ هه‌واڵێکی چه‌واشه‌کارانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى هه‌رێم: زانایانى ئايينى پێگه‌و ڕۆڵيان ديار و به‌رزه‌و هه‌ميشه‌ بڕوام وابووه‌ كه‌ ئايين و نيشتيمان نابێ لێك جيابكرێنه‌وه‌    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى پانێڵێكى تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم ده‌كات    *****    *****   دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى: مينبه‌ر و مامۆستايانى ئاينى؛ يه‌كه‌مين سه‌نگه‌رى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ داعش و بيرى توندڕه‌وى بوون له‌ كوردستان    *****    *****   سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى: زۆرینه‌ى سوننه‌ى عیراق گه‌یشتووته‌ ئه‌و بڕوايه‌ى كه‌ پێكه‌وه‌ ژیانى ڕاسته‌قینه‌ له‌ عیراق كۆتایيپێهاتووه‌    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى ئاشته‌واییدا ده‌كات و ئاماده‌ى به‌خاكسپاردنى به‌رپرسێك ده‌بێت له‌ دوز    *****    *****   شاندى (رابطة العالم الإسلامي) بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم: له‌ ئێش و ئازار و نارحه‌تيه‌كانى گەلی كوردستان ده‌گەین و هيواى سه‌رفرازيتان بۆ ده‌خوازين له‌ گەیشتن به ئاواته‌كانتان   
یەکێتی زانایان داوای داخستنی قومارخانەکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/04/2016 : 13:40:06
قه‌باره‌ی فۆنت
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)
به‌ پێى به‌دواداچوون و ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستمان كه‌وتوون، به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ شاره‌کانی ( هه‌ولێر، سلێمانى)، دهۆك) چه‌ندین شوێنى قوماركردن كراونه‌ته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر گیرۆده‌ى ئه‌و كاره‌ قیزه‌ونه‌ بوونە و قومارى تێدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ سه‌ربارى شوێنه‌ بچووكه‌كان، ئه‌مه‌ش له ‌چه‌ندین لاوه‌ زیان به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
یه‌كه‌م : ئه‌م كاره‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئاینده‌ى گه‌نجانى كوردستان و تێكدانى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى، كه ‌دواجار نه‌وه‌یه‌كى سه‌رگه‌ردان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دووه‌م : به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌یه‌كى زۆرە، كه‌بێ به‌رامبه‌ر لە رێگەی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ درمه‌ بڵاده‌بێته‌وه‌ .
سێیه‌م : ئه‌م كاره‌ رِاسته‌وخۆ سه‌رپێچیكردنى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌، كه‌ قورئان به ‌روونى قومارى حه‌رام كردووه‌ و، هیچ ده‌رفه‌تیشى نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین رێگه‌ى پێبدرێت .
چواره‌م : ئه‌م كاره‌ پێشێلكردنى یاسایه‌، چونكه‌ به‌پێى ماده‌ى (389) یاساى سزاكان، هه‌موو جۆره‌ مامه‌له‌یه‌كى به‌ قومار قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، وه‌ك قوماركردن و كردنه‌وه‌ى خانه‌ى قومار و به‌رِێوه‌بردنى و ئاماده‌كردنى، به‌هه‌مان شێوه‌ رێكخستنى ئه‌و یارییانه‌ى قوماریان پێ‌ ده‌كرێت، جا چ له‌ بازارو شوێنى گشتییه‌كان بێت ‌یان له‌ ماله‌وه‌ دایبنێت، هه‌ر به‌پێى ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێ‌ ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ى ئه‌و شوێنانه‌ بگیرێت و یه‌كسه‌ر دابخرێن.
ئێمه‌ خۆشحاڵبووین كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كۆمه‌لێك شوێنى قوماركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان داخران، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا قومارخانەکان به‌رده‌وامن، بۆیه‌ به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى كۆمه‌لگا له‌م نه‌خۆشیه‌ به‌پێویستى ده‌زانین كه‌وا هه‌نگاوى جدى بهاوێژرێت بۆ داخستن و نه‌هێشتى سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى قومار كردن له‌ كوردستان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه‌ ... له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌رى رێزمان.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12/4/2016
 تێبینی:
یەکێتی زانایان لەو بارەوە بە نووسراوی رەسمی هەر یەك لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی ئاگادار کردوونەتەوە.