یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2016 : 18:57:29
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

سه‌ره‌تا به‌بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزبایی له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌ین، به‌و هیوایه‌ین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی کوردستان و ژیانی هاوڵاتیان به‌ره‌و چاکبوون بچێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك، به‌و هیوایه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان جێبه‌جێیان بکه‌ن:

‌یەكەم: بەرزڕاگرتنی خەباتی هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆو ئاسایش، پێدانی مووچەكانیان لە كاتی خۆیداو باشتركردنی ژیانیان و ڕێزگرتن لە كەسوكارو خانەوادەی شەهیدان و، بە هەدەرنەدانی خوێنی پاكیان لە پێناو مەرامی تاكە كەسی و حیزبیدا.

دووەم: ئێمە وەك یەكێتی زانایان پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ مافە ڕەواكانیی سەرجەم فەرمانبەران و تێكڕایی چین و توێژەكانی تر دوپات دەكەینەوە، كە پێویستە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات سەرجەم شایستە دارایی و مافە ڕەواكانیی خۆیان بۆ بگێڕێتەوە، بۆ ئه‌مه‌ش کاری جدی و به‌په‌له‌ بکات بۆ چاککردنی بژێوی خه‌ڵك و دابینکردنی مووچه‌کانیان و، کۆتاییهێنان به‌و دۆخه‌ دژواره‌ داراییه‌ی هه‌موو سنوورێکی به‌زاندووه‌، چونکه‌ ئه‌و خەمساردییه‌ی ئێستا بووەتە هۆی لێكترازانی شیرازەی خێزان و شیرازەكۆمەڵایەتییه‌کانی بەرەو ئاقارێكی ترسناك بردوە، ناكرێت چیتر درێژەی پێ بدرێت، به‌ڵکو پێویستە بە زووترین كات بە شێوازیی كردەیی وەڵامیی سەرجەم داخوازیی هاوڵاتیان بدرێتەوە.

سێیه‌م: پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان رێز له‌ جه‌ژن و هه‌ستیی خه‌ڵکی بێنازی کوردستان بگرن و، جه‌ژنی قوربان بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تی قوربانیدان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ته‌سکه‌کان و کۆتایی به‌ ململانێکان بێنن و له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشت ببنه‌وه‌.

چواره‌م: لەبەر ئەوەی زۆربەی هاوڵاتیان بەهۆی ئەو قەیرانە دارایی و سیاسییەی کوردستان ناتوانن وەكو پێویست پێداویستییەكانیی جەژن بۆ خۆیان و خانەوادەكانیان دەستەبەر بكەن، بە پێویستی دەزانین وەك زانایانی ئایینی داوا لە تێكڕای هاوڵاتیان دەكەین هیچ زیادەڕەویەك نەكەن لە جەژنداو، هەموان بە شێوازیی یەكسان ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەین و، که‌س هه‌وڵی رازاندنه‌وه‌ی خوان و ماڵه‌کانیان به‌ شێوازی گرانبه‌ها‌ نه‌دات‌، هه‌روه‌ك هه‌موومان ده‌زانین قوربانیکردن سووننه‌ته‌ بۆیه‌ له‌م دۆخه‌دا به‌تایبه‌تی که‌ به‌ره‌و وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌چین ده‌کرێ له‌ بری ئه‌وه‌ زیاتر شتومه‌کی پێویست بۆ ماڵه‌ هه‌ژاره‌کان دابین بکرێت، هه‌روا هانی كەسانی خاوەن دەرامەت بدرێت بۆ ئەوەی لەم جەژنەدا دەست كراوە بن لە ئاست كەسانی كەم دەرامەت و بە جۆرێك بتوانن دەسباریان بۆ بگرن.

پێنجەم :جارێكی تر سەرجەم دەسەڵاتداران و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە مەترسیی و هه‌ستیاریی بارودۆخەكە  ئاگادار دەكەینەوە پێش ئەوەی بگاتە ئاستێك هەموان لێیی پەشیمان بین وكوردستان تووشی حاڵەتێکیی نەخوازراو بێت هەست بە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان بكەن و ڕۆڵی دڵسۆزانەی خۆیان لەو پێناوەدا بخەنە گەڕ.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 

8/9/2016