یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی   
یادی (٤٦) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2016 : 13:32:28
قه‌باره‌ی فۆنت

یادی (٤٦) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)

چل و شەش ساڵ بەر لە ئێستا لە (٢١/٩/١٩٧٠) لە شارۆچگەی گەڵاڵەی باڵەکایەتی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دامەزرا، دامەزراندنی یەكێتی زانایان لەگەڵ یەکەم هەناسەی ئازادی و دوور لە ژێردەستەیی دوژمنانی کورد، پەیامێك بوو بۆ بە دامەزراوەییکردنی دامو دەزگاکانی وڵات و، رێکخستنی کاروباری سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان، هەروەك پیشاندەری رۆڵ و کاریگەری پێگەی مەلاو زانایانی ئایینی کوردستان بوو لە پرسە ئایینی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا.

بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگران و دۆستانمان دەکەین، بەو هیوایەی ئەو ئومێدانەی بناغەی ئەم خەباتە مەزنەیان دانا لە گەشانەوەو نوێبوونەوەی بەردەوام دابن تا گەیشتن بە چلەپۆپەی هیواو ئاواتەکانی ئەم گەلە ستەملێکراوە.

بەڕێزان: لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكتییەکەماندا جارێکی تر سووربوونی خۆمان رادەگەیەنین له‌ بەردەوامبوون بۆ گەیشتن بەو ئامانجە پیشەیی و ئایینی و نیشتیمانی و نەتەوەییانەی رێکخراوەکەی بۆ دامەزراوە، بەتایبەتی لە رۆژگاری پڕ لە ئازاری ئەمڕۆدا، کە وڵاتەکەمان روو بەرووی شالآوێکی تیرۆریستی بۆتەوەو، خوێنی سەدان رۆڵەی ئەم وڵاتەی بە ناهەق رشت و چوونە کاروانی شەهیدانەوە، لە هەمان کاتدا لە ناوەخۆ گەلەکەمان بەدەست گێژەڵووکەی قەیرانی دارایی و ململانێ سیاسییەکان دەناڵێنێت، کە ئازارەکانی کەمتر نین لە ئازاری شەڕی تیرۆریستان.

بۆیە لێرەوە داوادەکەین ئاوڕێکی جددی بدەنەوە لە باشکردنی ژیانی خەڵك و تێپەڕاندنی نه‌هامه‌تییه‌کانی ئەو گەلە تێکۆشەرو ئارامگرە، چونکە ئازارەکان هەموو سنوورێکی بەزاندووەو، سەدان گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوەتەوە، بەتایبەتی مامۆستایانی ئایینی وەك سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت لە رەوشێکی خراپ دان، چونکە وێڕای کەمی مووچەیان دەرفەتی هیچ کارکردنێکیان نییە.

هەروەك پێویستە تێکڕای لایەنە سیاسییەکان بچنە ژێر باری مەسئولیه‌تی مێژووییان و واز لە بەرژەوەندییە حزبی و شەخسییەکانیان بێنن کە هەر رۆژەو ناخۆشییەکی تازەی دەروونی دەخەنە ناو خەڵك و، هەر یەکەو بە ئاوازی بەرژەوەندی حزبی خۆی رۆحی رق و ململانێ بڵاودەکاتەوە، بۆیە باشترین وەفاداری ئەوەیە هەر یەکەو واز لە بەرژەوەندی تەسکی بهێنێت و لە خزمەتی گشتی دابێت.

دووبارە ئەم یادە لە هەموو لایەك پیرۆز دەکەین و، بە هیوای ئاییندەیەکی سەرفرازو پڕ لە ئاشتی و برایەتی.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

21/9/2016